مه‌رگی زمان = مه‌رگی نه‌ته‌وه
حەمە کەریم عارف
زمان، فاكته‌رێكی هه‌ره گرینگی یه‌كخستن و پێكه‌وه گرێدانی ئه‌ندامانی هه‌ر كۆمه‌ڵێكه و له ئه‌نجامی ئه‌مه‌وه یه‌كه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی دێته ئاراوه... واته زمان بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی پێكهاته‌ی بوونی نه‌ته‌وه‌یی وه‌كو قه‌واره‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی پێكدێنێت.
ساطع الحصری له كتێبی (چه‌ند وانه‌یه‌ك له‌مه‌ڕ سه‌رهه‌ڵدانی بیری نه‌ته‌وه‌یی)دا ده‌ڵێ:(زمان روح و
ژیانی نه‌ته‌وه‌یه، زمان له بڕی ته‌وه‌ری نه‌ته‌وه‌یی و بڕبڕه‌ی پشتییه‌تی)ل26 دیاره كه ئه‌مه بایه‌خی زمان بێ له پێكهاته‌ی بونیادی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، مانای وایه بایه‌خ دان به زمان، به‌تایبه‌تی بۆ نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ست - نه‌ك هه‌ر ئه‌ركێكی ئاساییه به‌ڵكو ده‌چێته خانه‌ی خه‌باتی هه‌ره جددییه‌وه و فه‌رامۆش كردنی یه‌كجار خه‌ته‌ره. چونكه هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك زمانه‌كه‌ی بمرێ به خۆیشی ده‌مرێ. هه‌ر له‌م پێودانگه‌وه، گه‌لێك له‌و گه‌ل و میلله‌تانه‌ی كه چه‌پۆكی ڕۆژگار، یان
هه‌ر هۆیه‌كی دی ده‌ربه‌ده‌ر و مشه‌ختی كردوون به مه‌به‌ستی پاراستنی بوونی
نه‌ته‌وه‌یی خۆیان و پابه‌ندی به هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ییانه‌وه، ده‌ستبه‌رداری زمانی خۆیان
نابن و له جاران پتر خۆیانی پێوه خه‌ریك ده‌كه‌ن. ده‌یكه‌ن به سه‌نگه‌ری به‌ڕه‌ڤانی و مانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی.
دیاره لێره‌دا هیچ هانده‌رێكی
ناسیونالیستانه‌ی كۆنه‌په‌رستانه رێنوێنی ئه‌م وتانه‌ی نه‌كردوم، چونكه پێموایه ناسیونالیستی بنده‌ست و نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ست، به حوكمی جه‌وهه‌ر و كرۆكی پێشكه‌وتووانه‌ی دۆزه‌كه‌ی ناتوانێ كۆنه‌په‌رست و به‌رچاوته‌نگ بێ.
راسته ئه‌مڕۆ دنیا زۆر بچووك
بۆته‌وه‌و مرۆڤی ئه‌م سه‌ر زه‌مینه، وه‌كو ئه‌وه وان له یه‌ك ماڵدا بژین، به‌ڵام پێوه‌ندی كردن به جیهانه‌وه و بوون به ئه‌ندام له‌م جیهانه‌دا، له رێگه‌ی گه‌لێكی دیاریكراو‌و
خاكێكی نه‌ته‌وه‌یی دیاری كراوه‌وه دروست ده‌بێ. به‌مه‌ش جارێكی دی بایه‌خی زمان به دیار ده‌كه‌وێته‌وه و بێگومان زمانی نه‌ته‌وه‌ییش(زمانی خوێندن و
نووسین) ئه‌هلی ئه‌ده‌ب و قه‌ڵه‌م جڵه‌وداری ده‌كه‌ن، ئه‌هلی ئه‌ده‌ب و قه‌ڵه‌میش، كه بابه‌تی به‌ر و دوایان، مرۆڤ و
ئازادی مرۆڤه، وێڕای ئه‌وه‌ی كه له سه‌ریانه خۆ له قه‌ره‌ی ماڵیجه‌ی گرفته جیهانی و كه‌ونی و ئینسانییه‌كان بده‌ن، ده‌بێ ئه‌وه‌شیان له بیر نه‌چێت كه جه‌ماوه‌رێكی تایبه‌تی و دیاریكراو به زمانێكی تایبه‌تی و دیاریكراو ده‌دوێنن و ئه‌م دوو تایبه‌تمه‌ندییه ده‌لاله‌تی كاره ئه‌ده‌بی و رۆشنبیرییه‌كانیان دیاری ده‌كات، به‌ر له‌وه‌ی نێوه‌ڕۆكی جیهانی دیاری
بكات(بروانه الادب من الداخل، جورج طرابیشی.)
هه‌ر میلله‌تێك، زمانی نه‌ته‌وه‌یی(زمانی خوێندن و
نووسینی یه‌كگرتووی نه‌بێ، به تایبه‌تی كه بنده‌ست بێ و ده‌وڵه‌تی سیاسی نه‌بێ، ئه‌وا یه‌كێك له فاكته‌ره هه‌ره گرنگه‌كانی مقاوه‌مه‌ت و به‌ڕه‌ڤانی له خۆ، له‌ده‌ست ده‌دات و ئه‌گه‌ری پارچه پارچه كردن و به چه‌ند نه‌ته‌وه كردنی زۆر زیاد ده‌بێ. ئه‌گه‌ری مه‌رگی نه‌ته‌وه‌ی دایك و له دایكبوونی چه‌ند ورده نه‌ته‌وه‌یه‌كی بێ شه‌خسیه‌ت و لاواز دێته ئاراوه. ره‌نگه هه‌ندێ له‌و ورده نه‌ته‌وانه‌ش به تێپه‌ربوونی رۆژگار به یه‌كجاره‌كی زمانی زكماكی
خۆی ته‌رك بكا و زمانی نه‌ته‌وه‌یه‌كی دی وه‌ربگرێ و به‌مه‌ش خۆی ده‌دۆڕێنێ و له نێو ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌دا ده‌توێته‌وه كه پێشتر زمانه‌كه‌ی وه‌رگرتووه... هه‌موو ده‌زانین كه پرۆسه‌ی تواندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد چ له‌باری فیزیایی و چ
له باری مه‌عنه‌وییه‌وه ژمێژه له گه‌ڕدایه و لێره و له‌وێش، كه‌م و زۆر سه‌ری گرتووه، دیاره ئه‌م هه‌وڵ و پرۆسانه‌ی دوژمنان و
داگیركه‌رانی كورد خۆی له خۆیدا ئه‌وە ده‌گه‌یه‌نێ كه بایه‌خ و گرنگی زمانی نه‌ته‌وه‌یی(زمانی خوێندن و
نووسینی یه‌كگرتووی كوردی) به ئه‌ندازه‌ی بایه‌خی قه‌واره‌ی سیاسی گرینگه‌و هه‌ندێ جار گرینگتریشه... واتا ره‌نگه هه‌ندێ جار نه‌بوونی قه‌واره‌ی سیاسی وه‌كو ئه‌مری واقیع به تۆبزی بسه‌پێنرێ و ئاسایی
بنوێنێ، به‌ڵام نه‌بوونی قه‌واره‌ی زمانه‌وانی(لغوی) ئاسایی
نییه و ئه‌گه‌ر خۆمان، خۆمان بین
و خاوه‌نمان هه‌بێ، وه‌كو ئه‌مری واقیع نایه‌ته سه‌پاندن. هه‌ر بۆیه پابه‌ند بوون و خۆبه‌ستنه‌وه به زمانی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه، خۆی له خۆیدا سه‌نگه‌رێكه بۆ به گژا چوونی
پرۆسه‌ی تواندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد، بۆیه هه‌ر هه‌وڵدانێكی نووسین بۆ
ئه‌وه‌ی زمانی ناوچه‌یی له ناوچه‌یه‌كی ته‌سكدا بمێنێ كارێكی
گه‌لێك نابه‌جێیه و ئاوه‌و له ئاشی دوژمن ده‌كرێ... پێویسته زاراوه‌كانی زمانی
نووسینمان یه‌ك بخه‌ین و گیروگرفتی
زمانه‌وانی ناپێویست بۆ خۆمان دروست
نه‌كه‌ین و له مه‌نهه‌جییه‌ت دوور نه‌كه‌وینه‌وه و ئه‌نارشیزمی حیزبایه‌تی ته‌سك بۆ نێو زمانه‌كه‌مان نه‌هێنین و با هاوسه‌نگی زمانه‌كه‌شمان له ده‌ست نه‌چێ.
بێگومان، زمانی كوردی له هه‌ر هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌دا كه به‌ناهه‌ق كوردیان پێوه لكێنراوه، سه‌ركوت كراوه و ده‌كرێ و به ده‌یان پرۆسه‌ی تووانه‌وه و شێواندن و گه‌شه نه‌كردنی یه‌كجار خه‌ته‌ری بۆ وه‌گه‌ڕ خراوه‌و نه‌ك هه‌ر ناهێڵرێ ره‌واج په‌یدا بكات، به‌ڵكو زۆر به وردی هه‌وڵ ده‌درێ له‌به‌ر چاوی رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد بخرێ و وابێته به‌رچاو كه زمانی كوردی زمانێك نییه بتوانێ گوزارشت له بابه‌ته ئینسانی و زانستییه‌كان بكات!. بۆ وێنه به‌رنامه‌ی خوێندنی كوردی له قوتابخانه‌كانی باشووری به عێراقه‌وه لكێنراوه هێنده سه‌قه‌ت و نا كوردییه مه‌گه‌ر هه‌ر بڵێین شا به تاقه‌تی قوتابی داماو.
بڕۆ سه‌یری وه‌رگێرانی كیمیا و
فیزیا و بیركاری و ته‌نانه‌ت ده‌رسه ئه‌ده‌بیه‌كانیش بكه. ئه‌وجا تێده‌گه‌ین له دیوه‌خانان چ باسه. ئه‌مه جگه له خودی ده‌رسی زمان و ئه‌ده‌بی كوردی كه له تۆ وایه ئه‌مه زمانێكی بێگانه‌ی بێكه‌ڵكه و به پله‌ی سێیه‌م و چواره‌م له رووی بایه‌خی مه‌نهه‌جی قوتابخانه‌كانه‌وه دێ.. ئه‌ویش هێنده به بێ سه‌ر و به‌ری ده‌وترێته‌وه، له‌بری ئه‌وه‌ی قوتابی رمووده‌ی ببن و هه‌وه‌سیان بچێته سه‌ر، لێی ته‌وه‌للا ده‌بن و له شانیان قورسه... دیاره ئه‌مه زۆر ناخایه‌نێ تا له‌به‌ر چاوی قوتابی ده‌كه‌وێ.. له لایه‌كی دییه‌وه، زمانی كوردی له‌و وڵاتانه‌دا نه زمانی نان په‌یدا كردنه نه زمانی ژیانه، نه زمانی كار‌و
كاسبییه نه زمانی
رۆشنبیرییه‌و نه له قوتابخانه‌كاندا ده‌خوێنرێ...له كاتێكدا ئه‌م واقیعه به چاوی خۆمان
ده‌بینین و زۆر چاك ده‌زانین كه زمان كۆڵه‌كه‌یه‌كی هه‌ره سه‌ره‌كی پێكهاته‌ی بوونی نه‌ته‌وه‌ییه‌و وه‌كو قه‌واره‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌بێ حیكمه‌ت و فه‌لسه‌فه چی بێ له‌وه‌ی كه17 ساڵه ده‌سته‌وه‌ستان دانیشتووین و
هیچمان له‌م باره‌یه‌وه نه‌كردووه؟!
بێگومان، ئه‌وانه‌ی كه خۆ له مه‌سئولییه‌ت ده‌دزنه‌وه ئۆباڵی ئه‌مه‌ش ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی فاكته‌ری ناوخۆ‌و ده‌ره‌كی ناواقیعی! هه‌ر میلله‌تێك خاوه‌نی دڵسۆزی هه‌بێ، به هه‌ڤده ساڵ زۆر شت ده‌كرێ.
(٣٠) ساڵه!.. گله‌یی له كێ بكه‌ین، به گژ كێدا بچین، كێ خه‌تاباره، خه‌تای كێ بگرین كێ
گوێ ده‌گرێ كێ به ته‌نگه‌وه دێ؟!.. ئه‌وه حاڵی زمانی نه‌ته‌وه‌ییمانه و له‌م باشوره حه‌یاته‌دا، ئۆرگانی حزبه سه‌ره‌كییه‌كان به زمانی عه‌ره‌بی ده‌رده‌چن له رۆژنامه كوردییه‌كان پتر بایه‌خیان پێده‌درێ و بودجه‌یان بۆ ته‌رخان ده‌كرێ، بۆ؟! ئاخر
ئێمه چ پێویستمان به‌وه‌یه به زمانی عه‌ره‌بی رۆژنامه ده‌ربكه‌ین!. یا كار گه‌یوه‌ته راده‌یه‌ك هه‌ندێ جار شانازی به‌وه‌وه بكرێ، كه یارۆ زمانی
عه‌ره‌بی له زمانی كوردی باشتر ده‌زانێ!.. له كاتێكدا زۆر
ئاساییه كوردێك له هه‌ر پله‌و پایه‌یه‌كدا بێت عه‌ره‌بی باش نه‌زانێ، وه‌كو چۆن عه‌ره‌بێك كوردی نه‌زانێ یان باش نه‌یزانێ...ئه‌گه‌ر له سه‌رده‌می خۆیدا ناچار
كرابین و ده‌سه‌ڵاتی مه‌ركه‌زی عێراق بۆ وه‌ی لێمان حاڵی ببێ
كه چی ده‌ڵێین و چی ده‌كه‌ین، داوایان
لێكردبین به زمانی عه‌ره‌بی بنووسین، ئه‌وا بۆ ئه‌و قۆناغه ئه‌و داوا نابه‌جێیه‌ی حكومه‌تی مه‌ركه‌زی ره‌نگه پاكانه‌ی خۆی هه‌بووبێ، چ قه‌یدییه، دۆزی نه‌ته‌وه‌كه‌مان به برایانی عه‌ره‌بیش ده‌ناسێنین... ئه‌وا بۆ ئێستا قۆناغی
ئه‌مڕۆی ئێمه ئاشكرایه رۆژنامه ئاراسته‌ی خه‌ڵكی خوێنده‌وار ده‌كرێ وخوێنده‌واری عه‌ره‌بی ئه‌مڕۆ گیروگرفت و خه‌مه‌كانی خۆی هێنده كه‌م نین و هێنده‌ش ده‌ست به‌تاڵ نییه، بێ له‌م رۆژگاره تیژ تێپه‌ڕه‌دا، كاتی خۆی به خوێندنه‌وه‌ی شڕه رۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی، به‌سه‌رپه‌رشتی كوردان به‌فیڕۆ بدات و له‌وێنده‌ره‌وه دۆزی كورد بناسێت. كه‌واته ئێمه ده‌مانه‌وێ به‌م كاره‌مان كێ بدوێنین؟!
چی بڵێین خۆ له رێگه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی یه‌ك سه‌عاتی رۆژانه‌ی ئاراسته‌ی كراوی رادیۆوه یان ته‌له‌فزێۆنه‌وه ئه‌م كاره ده‌كرێ و جه‌ماوه‌رێكی زۆر به‌رینتر له جه‌ماوه‌ری رۆژنامه‌ش دێنه دوواندن. خۆ ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له ناساندنی دۆزی كورد به عه‌ره‌ب بێ و ئه‌م كاره زۆر زه‌روری بێ، ئه‌وا به هه‌مان ئه‌ندازه و بگره پتریش زه‌رورییه كه دۆزی كورد.
بۆ وێنه به ئینگلیز و فه‌ڕه‌نسی و ئه‌ڵمانی و ئه‌مریكی و...هتد بێته ناساندن..
به نیسبه‌ت زمانی كوردییه‌وه مه‌خابن تا نهوژی
زمانی نه‌ته‌وه‌ییمان نییه، واتا نووسینی كوردێكی باشووری كوردستان له زێی گه‌وره هێوه‌تر ناچێ، دیاره نووسینی
كوردێكی باكووری كوردستانیش له زێی گه‌وره هێروه‌تر نایه‌ت! كه‌واته قه‌واره‌یه‌كی زمانی نه‌ته‌وه‌یی یه‌كگرتوومان نییه كه كورد له‌هه‌ر شوێنێ بێ یه‌كیان بخات. هه‌موو ده‌زانین زمان دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ئاڵۆزه و هه‌موو گه‌شه‌كردنێكی كۆمه‌ڵایه‌تیش هه‌ندێك سست و خاوه‌و ماوه‌یه‌كی تا راده‌یه‌ك زۆری گه‌ره‌كه تا ئه‌نجام به ده‌سته‌وه ده‌دات، ئێمه ناڵێین زمانی نه‌ته‌وه‌یی یه‌كگرتوو به قه‌رار دروست ده‌بێ.. نه‌خێر به‌ڵكو به‌جۆرێكی خۆرسك و له ئه‌نجامی په‌ره‌سه‌ندنی ئاسایی خۆیه‌وه‌و به پشتیوانی و ئاراسته‌كاری گه‌له‌ك فاكته‌ری رامیاری و
ئابووری و رۆشنبیری و په‌روه‌رده و فێركردنه‌وه ئه‌و قه‌واره‌یه به‌ره به‌ره چێده‌بێ. پێموایه ئه‌م قه‌واره‌یه بۆ كورد ئه‌گه‌ر له قه‌واره‌ی سیاسی گرنگتر نه‌بێ ئه‌وا هاوتای قه‌واره‌ی سیاسییه، چونكه ئه‌گه‌ری دروست بوون و
دروست كردنی چه‌ند ورده قه‌واره‌یه‌كی سیاسی بۆ كورد،
زۆر دوور نییه، جا ئه‌م ورده قه‌واره سیاسیانه گه‌ر قه‌واره‌ی زمانی نه‌ته‌وه‌یی یه‌كگرتوو به‌یه‌كه‌وه‌یان گرێ نه‌دا، ئه‌وا ئه‌گه‌ری ئه‌وه په‌یدا ده‌بێ كه كورد بكرێ به چه‌ند ورده نه‌ته‌وه‌یه‌كی وه‌ك: گه‌رمیانی، سۆرانی، هه‌ورامانی،
بادینانی..هتد.
یه‌كێتی زمانی نه‌ته‌وه‌یی فاكته‌رێكی گه‌وره‌یه بۆ هاریكاری نێوان رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه، هه‌ڵبه‌ته ئه‌م ده‌وره له چوارچێوه‌ی مه‌رجه مێژووییه‌كاندا ده‌بینێ، بۆیه له‌سه‌رمانه مه‌ودای نه‌ته‌وه‌یی زمان كه‌شف بكه‌ین و له‌ناو مێژوودا وه‌گه‌ڕی بخه‌ین و له‌وه‌ی پتر فه‌رامۆشی نه‌كه‌ین. ده‌بێ بایه‌خی رۆشنبیری و
سیاسی فاكته‌ری زمان، له‌پاڵ فاكته‌ره پێكهێنه‌ره‌كانی تری بوونی نه‌ته‌وه‌ییدا وه‌گه‌ڕ بخه‌ین. ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌ستمه زمانی قسه‌كردن نییه، چونكه زمانی قسه كردن، له هه‌ڵسوكه‌وت و مامه‌ڵه‌ی رۆژانه‌دا به‌كار دێت و هۆیه‌كه له هۆیه‌كانی لێكدی گه‌یشتن، به‌ڵكو مه‌به‌ست زمانی خوێندن و
نووسینه كه ده‌وری هه‌ره سه‌ره‌كی و قورس له رێكخستنی فیكر و هۆشدا ده‌بینێ. بۆیه كاتی ئه‌وه هاتووه سڵ له به‌كارهێنانی زمانی
كوردی نه‌كه‌ینه‌وه و ده‌بێ له هه‌موو بواره رۆشنبیری و زانستی و ئه‌ده‌بی و هونه‌رییه‌كاندا زۆر جددیانه به‌كاری بهێنین و
چالاكانه وه‌گه‌ڕی بخه‌ین و بكه‌وێته سه‌ر سكه‌ی ئاسایی خۆی و
رۆڵی مێژوویی خۆی له چوارچێوه‌ی هه‌ر قۆناغێكی
مێژوویی‌دا بگێڕێ، ده‌بێ هه‌وڵی ئه‌وه بدرێ خۆ له به‌كارهێنانی وشه‌ی ناوچه‌یی دوور بگرین و ئه‌و وشه و زاراوانه به‌كاربهێنین كه له تێگه‌یشتنی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری كورده‌وه نزیكن و پێویسته زۆر جدیانه كار بۆ ئه‌وه بكرێ كه ئه‌و دوو هێڵه هاوته‌ریبه‌ی كه ئێستا به هه‌ردوو شێوه‌ی كرمانجی سه‌روو،و خواروو به‌رهه‌میان پێ دێته نووسین، ته‌واو له‌یه‌ك دی نزیك بخرێنه‌وه‌و تا له ئه‌نجامدا ده‌بن به یه‌ك هێڵ و زمانی نه‌ته‌وه‌ییمان پێكده‌هێنن.
گوتمان زمان رۆڵێكی مه‌زن له یه‌كخستنی نه‌ته‌وه‌ییدا ده‌بینێ و فه‌رامۆشكردنی ئه‌م فاكته‌ره، دوژمنانی كورد رژدتر ده‌كات له‌سه‌ر به‌گژدا چوونمان و
نابێ ئه‌م سه‌نگه‌ره به چۆڵی
بمێنێته‌وه. هه‌ڵبه‌ته هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك زمانی نه‌ته‌وه‌یی یه‌كگرتووی نه‌بێ، كه‌لتووری یه‌كگرتووی نابێ و
ئاسانتر داگیر ده‌كرێ و به‌ره‌به‌ره زمانه‌كه‌ی دێته كوشتن و جۆگه‌له‌ی هزر و بیر و به‌هره‌ی زانا و دانا و
نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندانی ده‌خرێته سه‌ر باخی رۆشنبیری
داگیركه‌ر و به زمانی داگیركه‌ر، مه‌رگی زمانی زكماكی
خۆی راده‌گه‌یه‌نێت، دیاره مه‌رگی زمانیش ده‌كاته مه‌رگی نه‌ته‌وه.
خه‌ڵكی كورد هه‌قی خۆیه‌تی هه‌ر ڕێگه‌یه‌كی به‌ڕه‌ڤانی له بوونی به‌شه‌ری و سیاسی و
رۆشنبیری ومێژوویی و جوگرافیایی خۆی بگرێته به‌ر، شارستانیانه‌و واقیعبینانه مامه‌ڵه‌ی له ته‌كدا بكات و له ناوجه‌رگه‌ی مێژوودا ده‌وری خۆی بدینێ وهه‌رگیز به‌وه قاییل نه‌بێ بخرێته ده‌رێی بازنه‌ی مێژوو یا له په‌راوێزان بخرێ. یه‌كێك له‌و رێگایانه نووسین و به‌كارهێنانی زمانه.
نووسین و به‌كارهێنانی
له بواره مه‌عریفییه‌كاندا،
له بنه‌ڕه‌تدا،
به‌تایبه‌تی
بۆ خه‌ڵكی
چه‌وساوه‌و
بن ده‌ستی
وه‌كو
كورد، كه سیاسیانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ
زمانه‌كه‌شیدا
ده‌كرێت،
هاوتای ژیانه. كه تیره‌ی
به‌شه‌ر
كه‌وته به‌كارهێنانی
زمان و گێڕانه‌وه‌ی
سه‌ربرده‌كانی
خۆی، به‌مه درێژه‌ی
به‌شه‌ری
په‌یدا
كرد. خۆی و ده‌ورو
به‌ری
خۆی و دیارده‌و
رووداوه‌كانی
تۆمار كرد. ئیدی له‌وێنده‌ره‌وه كه‌ڵكه‌ڵه‌ی
ئه‌وه‌ی
كه‌وته سه‌ر
كه به‌زه‌بری
زمان خۆی و مرۆڤایه‌تی
خۆی تۆمار بكات و بكاته‌وه، به‌رده‌وامی
به په‌یوه‌ندییه زه‌مه‌نی
و شوێنییه‌كانی
خۆی ببه‌خشێت.
دیاره زمان كاتێك له‌وه ده‌رده‌چێت
كه ته‌نیا
هۆیه‌ك
له هۆیه‌كانی
لێكدی گه‌ییشتن
بێ و ده‌بێت
به كه‌ره‌سته‌و
ئه‌وزاری
به‌رهه‌مهێنانی
مه‌عریفه‌ت
وده‌رككردن
كه پێی بنووسرێت. هه‌ڵبه‌ته له‌و
حاڵه‌ته‌دا
نووسین ده‌بیت
به پارسه‌نگی
بوونی هه‌رگه‌ل
و نه‌ته‌وه‌یه‌ك،
ده‌بێ ئه‌وه‌ش
له‌بیر
نه‌كه‌ین
كه زۆرجار نووسین و به‌رهه‌می
قه‌ڵه‌م
به‌ڕاده‌یه‌ك
چڕ‌و خه‌ست
ده‌بێته‌وه، به‌تایبه‌تی
له ده‌قه داهێنراوه‌كاندا،
هه‌ر
به‌وه قایل نابێت له بازنه‌ی
كه‌ره‌سته‌ی
مه‌عریفه‌ت
و ده‌رك
كردنا بمێنێته‌وه‌و
قه‌تیس
بمێنێ، به‌ڵكو
بۆخۆی ده‌بێت
به بابه‌تی
مه‌عریفه‌ت
و ئیدراك.
دیاره زمان په‌یوه‌ندی به چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌شه‌وه هه‌یه، هه‌موو ده‌زانین بزاڤی چاپ و
بڵاوكردنه‌وه‌ی كوردی له باشوری كوردستانا وله پاش ڕاپه‌ڕینه‌وه گوڕ‌و تینێكی چه‌ندی و چۆنی وه‌های به‌خۆوه بینیوه كه له هیچ
قۆناغێكی مێژووی بزاڤی رۆشنبیری كوردیدا وێنه‌ی نه‌بووه، دیاره هه‌ر بزاڤێكی وه‌ها له جۆره پاشاگه‌ردانییه‌ك به‌ده‌ر نابێ، كه ماكی سروشتی
خودی بزاڤه‌كه‌یه و دره‌نگ یا زوو بنده‌نێته‌وه‌و ده‌نیشێته‌وه... به‌هه‌رحاڵ ئێمه‌ی كورد زۆر به‌كه‌می خودانی خۆمان
بووین و ته‌نانه‌ت له‌و قۆناغانه‌شدا كه خودانی خۆ بووبین، به‌جۆرێ گوشارمان خراوه‌ته سه‌رو له هه‌موو روویه‌كه‌وه گه‌مارۆ دراوین، كه نه‌په‌رژاوینه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی نووسینه‌وه‌و به به‌رنامه گه‌شه به زمانه‌كه‌مان بده‌ین و نووسین بكه‌ینه فاكته‌رێكی كارا‌و گرنگی
سه‌لماندنی لایه‌نێكی هه‌ره گرنگی بوونی به‌شه‌ریمان.
داگیركه‌رانیش له پێودانگی سیاسییه‌وه‌و له روانگه‌ی گرنگیی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه، خێرا په‌لاماری زمانیان
داوین و به تۆبزی لێیان قه‌ده‌غه كردووین و زمانی خۆیان، ئیملاو ڕێنووسی خۆیان به‌سه‌را سه‌پاندووین و تا
بۆیان كراوه بوونی نه‌ته‌وه‌یی و مرۆڤایه‌تیان شێواندووین و
مه‌سخیان كردووین. كارێكی وه‌هایان كردووه كه ئه‌گه‌ر نووسه‌رو هزرڤان و
رۆشنبیرانمان تێدا هه‌ڵكه‌وتبن به‌زمانی ئه‌وان كار بكه‌ن، به‌رهه‌مه فیكری و ئه‌ده‌بی و رۆشنبیرییه‌كانیان هه‌ر هیچ نه‌بێ له رووی شێوه‌وه - كه لێره‌دا مه‌به‌ست زمانه - ببێت به‌موڵكی داگیر كه‌رانمان و زمان و فه‌رهه‌نگ و كتێبخانه‌ی ئه‌وان ده‌وڵه‌مه‌ند بكات. هه‌ڵبه‌ته ئه‌م دیارده‌یه له هه‌ندێ پارچه‌ی كوردستانا زۆر زه‌ق ودیاره‌و له هه‌ندێ پارچه‌ی دی‌دا كه‌متر دیاره. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م حاڵه‌ته ئه‌گه‌ر هه‌ندێكی بۆ خه‌مساردی و بێ موبالاتی خۆمان بگه‌ڕێته‌وه ئه‌وا خه‌تاو تاوانه هه‌ره گه‌وره‌كه‌ی له ئه‌ستۆی داگیركه‌رانماندایه و ئه‌مه پێشێلكردنێكی زۆر زه‌قی سه‌ره‌تایی ترین مافی
مرۆڤانی ئێمه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه.
نه‌زانینی زمانی كوردی له‌لایه‌ن هه‌ندێك نووسه‌ری كورده‌وه‌و له هه‌ندێ پارچه‌ی كوردستاندا به‌و ڕاده‌یه‌ی كه نه‌توانێ بابه‌تی هزری و هونه‌ری و فه‌لسه‌فی و زانستی پێ به‌رهه‌م بێنێ ئه‌گه‌رچی له روویه‌كه‌وه نیشانه‌ی مه‌زڵومیه‌تی مرۆڤی كورده كه ڕێگه‌ی زمانی زكماكی خۆی
پێنه‌دراوه، له روویه‌كی تره‌وه كه به‌زمانانی دیكه‌ش كاری رۆشنبیریی كردبێ، ئه‌وا له باشترین حاڵه‌تدا وه‌كو كوردێكی عه‌ره‌بی زمان یا فارسی
زمان یا تورك زمان مه‌عه‌ڕه‌فی كراوه.
به‌هه‌رحاڵ ئه‌مڕۆ له به‌شی باشوری
كوردستاناو له ئه‌نجامی خه‌باتی بێ پسانه‌وه‌ی رۆڵه‌كانی كورده‌وه، خودانی جۆره سه‌روه‌رییه‌كین، له زۆربه‌ی بواره‌كانی ژیاندا خۆمان
تاقیده‌كه‌ینه‌وه‌و ده‌مانه‌وێت رێگاكان قه‌دبڕ بكه‌ین و له كاروانی ژیار‌و شارستانییه‌ت دانه‌بڕێین. یه‌كێك له‌و مه‌یدانانه، مه‌یدانی چاپ و
بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبانه. ئه‌گه‌رچی ئه‌مه كارێكی فره گرنگه‌و كاریگه‌ریی رۆشنبیری و
بایه‌خی مێژوویی زۆر مه‌زنی هه‌یه، به‌ڵام له سه‌رووی باری سه‌رنج و ره‌خنه‌وه نییه. به‌خۆمان ده‌بینین زۆر كتێبی به ناوه‌ڕۆك و به بابه‌ت كوردی، به شێوه‌ی عه‌ره‌بی واته به زمانی عه‌ره‌بی چاپ و بڵاو ده‌كرێته‌وه كه به قه‌ناعه‌تی به‌نده هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك هه‌ڵده‌گرێت. ئه‌گه‌ر چاپكردنی ئه‌و كتێبانه بۆ ناردنه ده‌ره‌وه بێت و به‌و مه‌به‌سته بێ دۆزی كورد به عه‌ره‌ب بناسرێنرێ ، ئه‌مه‌یان ره‌نگه پاكانه‌یه‌كی بۆ بكرێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ ناو كوردستان
بێ ئه‌وا بێگوومان له‌رووی شێوه‌وه - مه‌به‌ست زمانه - له‌سه‌ر حه‌ساوی زمانی كوردییه.. خۆ ئه‌گه‌ر وابێ ئه‌وا ده‌بێ به زمانانی
دیكه‌ش هه‌مان ئه‌و كاره بكرێ!! به‌تایبه‌تی زمانانی ده‌وڵه‌مه‌ندترو به‌ربڵاوتر له عه‌ره‌بی و كاریگه‌رتر له رووی سیاسییه‌وه كه ئێمه تا ئه‌مڕۆ زورمان پێویست
پێیه‌تی. من لێره‌دا رووی گله‌ییم زۆر له نووسه‌ره‌كه نییه كه كوردی نازانێ، یان به هه‌رمه‌به‌ستێكی دیكه به عه‌ره‌بی ده‌نووسێت، به‌ڵكو گله‌یی له ده‌زگاكانی په‌خش و بڵاوكردنه‌وه‌یه كه ده‌توانن هه‌مان ئه‌و كتێبانه بكه‌ن به كوردی و بڵاوی بكه‌نه‌وه‌و به‌مه‌ش هه‌زاران وشه‌و زاراوه ده‌ڕژێته نا زمانه‌كه‌مان و ئیدی ده‌بێت به زمانی نووسین و به‌رهه‌مهێنانی مه‌عریفه له بواره جیاجیاكانی ژیاندا... خۆ ئه‌گه‌ر قه‌راربێ به بیانوی
مێژووی هاوبه‌ش و كۆمه‌ڵێك په‌یوه‌ندی و نیمچه په‌یوه‌ندی هاوبه‌ش وهه‌ندێك جار په‌یوه‌ندی ناچاری و به‌تۆبزی، ئه‌م نه‌ته‌وه یا ئه‌و نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست، به زمانی خۆیان بدوێنین، ئه‌وا به‌هیچ كلۆجێك نامانپه‌رژێته سه‌ر زمانی كوردی و ده‌بێت له‌به‌ر خاتری ئه‌وان ئاره‌زوومه‌ندانه زمانی خۆمان ته‌رك بكه‌ین.
خۆ ئه‌گه‌ر كاریش بگاته سه‌ر ئه‌وه‌ی زمانی خۆمان ته‌رك بكه‌ین، ئه‌وا باشتر وایه خوو بده‌ینه زمانی ده‌وڵه‌مه‌ندتر و پڕ به‌خششتر و به‌رینتر له زمانی داگیركه‌ره ڕاسته‌و خۆكانمان، هه‌نگینێ دۆزه‌كه‌مان به خه‌ڵكانێكی زۆرتر‌و به‌ده‌سه‌ڵاتترو قه‌رارسازتر ده‌ناسێنین.. وگومانیش
له‌وه‌دا نییه كه مێژووی
هاوبه‌ش و په‌یوه‌ندی و نیمچه په‌یوه‌ندی هاوبه‌ش له نێوان سه‌رله‌به‌ری تیره‌ی به‌شه‌ردا هه‌بووه‌و هه‌یه. .
جاره‌كی دی ده‌یڵێمه‌وه كه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت زمانی كوردی وه‌كو زمانێكی زندوو
ببێت به‌كه‌ره‌سته‌و ئه‌وزاری به‌رهه‌مهێنانی مه‌عریفه‌و ئیدراك، ده‌بێت له هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا بێته جه‌ڕباندن و پێی
بنووسین.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP