میدیاکانی یەکێتی بەبینراو ، نوسراو، بیستراو ، سەلماندویانە کە بەشێوەیەکی زانستیانە و راستگۆیانە ڕووماڵی روداوەکان دەکەن ، بەمەش دڵی بەشێکی زۆری ھاوڵاتیان و ئەندامان و لایەنگران و جەماوەرەی یەکێتییان خۆشحاڵکردوە .
ئێستا میدیای یەکێتی ڕۆڵێکی جیاوازتر لەجاران دەگێرێت خۆی لەگەڵ گۆرانکاریەکانی سەردەم گونجاندوە تەکانیکی باشی ھاوێشتوە و چاومان لەزیاتریشە .
لەگواستنەوەی ئەو روداوانەی رودەدەن بەشێوەیەکی واقعی شیکردنەوەی بۆ دەکەن ، رای گشتی لێئاگاداردەکەنەوە .
ئەم گۆڕانکاریە باشە بۆ شەونخونی هەڤاڵانی راگەیاندنی یەکێتی دەگەرێتەوە کە مێژوویەکی زێڕین بۆ خۆیان و حزبەکەیان تۆمار دەکەن و جێگای تەقدیرن .
دەمەوێ ئەوەش بیر ھەموان بێنمەوە ،یەکێتی هەمیشە پشت و پەنای میدیاکاران ، ئەدیبان ، ھونەرمەندان ، رۆشنبیران بوە و ھەر واش دەبێت .
یەکێتی بە ئەرکی سەرشانی خۆی زانیوە و دەزانێت کە بەرگریکار بێت نەک تەنیا لەمیدیاکارانی خۆی ،بەڵکە بۆ ھەموو ئەو میدیاکارانەی کە راستەقینەن بەوانەشی کە بیروبۆچۆنی جیاوازیان ھەبێت و راستگۆیانە بەدواداچون بکەن بەڵام دور لەتەشھیر و ناوزڕاندن .
بۆ ھەموان ئاشکرایە ھەموو ڕۆژنامەنوسان و نوسەران و ڕاگەیاندکاران لە زۆنی سەوز پارێزراوتر و ئازادترن لەبەجێگەیاندنی کاری رۆژانەیان ، هیچ بەربەستێکیان بۆ دروست ناکرێت ، کە ببێتە بەربەست لەبەردەم پیشەکەیان و مەترسی لەسەر ژیانیان و لە ژێر فشارو کردەی تۆقاندن و توندووتیژی دەستبەرداری پیشەکانیان ببن.
لێرەدا یەکێتی دەبێ زیاتر و باشتریش پشتیوانی میدیای رەسمی خۆی بکات ، ئەوەی ئێستا میدیای یەکێتی دەستی بۆ بردوە پێی دەزاندرێت لەناو خەڵک ، ھەموانیش چاویان لەزیاتر و باشتیرنیشە .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP