کاتێک گوێبیستی قسەکانی شاخەوان عەبدوڵا بووم ، ئەوکات مرۆڤ هەست بەو ڕاستییە دەکات ، کە توشی شۆکێکی دەرونی خراپ بوە.
لەو سۆنگەیەوە دەیەوێت لەڕێگای چەند قسەیەکی و سواو ڕووی خۆی سپی بکاتەوە .
شاخەوان عەبدوڵا تائێستا نەیتوانیوە و ناشتوانێ هیچ ڕۆڵ و کاریگەریەکی ئەرێنی ھەبێ بۆخزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ،بۆیە دەیەوێت بە عەقڵیەتێکی بۆگەن و تاریک خۆی لەڕاستیەکان و بدزێتەوە .
خەڵکی کەرکوک و کەرکوکییەکان باش دەزانن کە شاخەوان و نمونەکانی ئەو ، جگە لە بووختانکردن و قسەی بریقەدار و تۆمەت دروستکردن هیچی تریان لێچاوەڕوان ناکرێت .
دەبوایە شاخەوان عەبدوڵا بەسەردانێکی مەیدان و وەکو ئەرکێکی نیشتیمانی بەدواداچوونی بۆ کێشەو گرفتە سیاسی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی و ئابووریەکانی ناوچە جێناکۆکەکانی کوردستان کردبایە و لەنزیکەوە گوێی لەداخوازی خەڵک بگرتایە پیرۆزتر بوو ، نەوەکو بەدەم قاوەخواردنەوەیەک ، لەسەر مێزەکەی بەنەفەسێکی بۆگەن باسی دەستکەوتەکانی یەکێتی و سەردانەکانی سەرۆک بافڵ و تۆمەت بەخشینەوە بێت بە ڕاگەیاندنەکانی یەکێتی .
قسەکانی شاخەوان عەبدوڵا کە ئێستا پێی دەڵێن جێگری دوەمی سەرۆکی پەرلەمانی عیراق جێگای شۆک نین، ئەوەی جێگای هەڵوێستەیە بەو عەقڵیەتە قسەکردن و لێدوانی جێگرێکی پەرلەمانە ئەمە کوشندەیە ، ئەگەرنا هەموو کەس دەزانێت ئەو هیچ ڕۆڵ و کاریگەرییەکی بۆخزمەتکردنی کورد نەبوە و نابێت .
بۆیە ئەمە وای کردووە لەجێگای ئەوەی ڕۆڵی هەبێت لەچارەسەرکردنی کێشە هەنووکەییەکان ،دێت قسەی ناعەقڵانی و بووختان بۆ یەکێتی و ڕاگەیاندنەکان دەکات .
بەڵێ لەومینبەرەوە توانستەکانی خۆی سەلماندوە کە لەقسەی بێکردارو بێ ناوەرۆک زیاتر هیچیتری لێ چاوەڕوان ناکرێت .
ئەوەی مایەی خۆشحاڵییە ئەوەیە خەڵکی کوردستان و ناوچەجێناکۆکەکان باش شاخەوان عەبدوڵا دەناسن و دەزانن کە پیاوی کردارو خزمەتکردن بەکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان نییە و چاوەڕێی هیچیشی لێناکرێت .
بۆیە هاشو و هوشی ئەو هیچ لەدۆخەکە ناگۆڕێت بەڵکوی بەپێچەوانەوە پەیوەندیە توندو تۆڵەکانی سەرۆک بافڵ لەگەڵ محمد شیاع سودانی و سەرکردە باڵاکانی عێراق گەڕم و گوڕترو پتەوتر دەکات .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP