كورت و پوخت

ستران عەبدولڵا
08:17 - 2023-03-20

بەیاننامە لەسەر هاوبەشەكانیان لە حكومەت دەردەكەن، بێ ئاگاداری رەفیقەكانیان لە دامەزراوەی ئەنجومەنی ئاسایش گاڵی دەرودراوسێ دەدەن كە یەكێتی ئەوەندە فڕۆكەی لێ زیادە  گوایە بەشی رۆژئاواشی لێ دەدات.

بێ لیژنە و كوتوپڕ تۆمەت ئەبەشێننەوە گوایە ساغ بۆتەوە یەكێتی هاوكاری بەشەكانی كوردستان دەكات.
ئاخر لەسەر دووشتی وا بوو كە سەرۆك مام جەلال بە عەرەبییەكی بەلیغ دەیوت: "شرف لا ندعیه وتهمە لا ننفیه. كە بە كوردییەكی رەوان دەكاتە؛ شەرەفێكە ئیدعای ناكەین و تۆمەتێكیشە رەتی ناكەینەوە".

ستران عەبدوڵڵا

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP