یەکەمجار بووە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ویستی بە رێکاری ئیداری، کۆنترۆڵی تەواو ژیانی خەڵک بکات لە کوردستان.
ئازادی بۆ تاک نەهێڵیتەوە، دەسەڵاتیش بۆ هیچ بەرپرس و دامەزراوەیەک نەهێڵێتەوە، بۆ نمونە، مدیر ناحیەک لە کوێرە دێیەکی دوور دەست، نیوەڕۆ کە دەستی بەنان خواردن کرد بڵێت لەسەر راسپاردەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، نانی نیوەڕۆ دەست پێدەکەم، لەسەر راسپاردەی جەنابیان دواتریش چایەک دەخۆمەوە.
ئەمەی پێ نەکرا...
ئەوەی دەیبینن، ئێستا تورکی هێناوەتە ناو هاوکێشەکەوە، داوا لە هاوپەیمانان و عیراق دەکات، لێکۆڵینەوە لەگەڵ یەکێتی بکەن، هەر ئەوەیە، کە یەکێتی لەسەر راسپاردەی سەرۆک وەزیران، پشتیوانی فرۆشتنی نەوتی کوردستانیان بە سەربەخۆ نەکرد، گەڕایەوە بەردەستی "سۆمۆ" پاشان لەسەر راسپاردەی سەرۆک وەزیران، پەیوەندی لەگەڵ رۆژئاوا ناپچڕێنن ، وەک حزبێکی کوردی مامەڵە دەکەن.
خەڵکی سلێمانی کاتی کۆرۆنا، لەسەر راسپاردەی سەرۆک وەزیران لەماڵەوە خۆیان کەرەنتێنە نەکرد بەو شێوەیەی ئەو دەیویست، راسپاردەکەیان، راسپاردەی خاک کرد.
ئەمە هەمووی رقە، لە سلێمانی، لە یەکێتی، لەهەموو ئەوانەی بە راسپاردەی ئەو دەست بە نانخواردنی ئێوارەی بەربانگ ناکەنەوە، پاشان دیژلەمە لە رێژ راسپاردەی ئەو نۆش ناکەن.
خەیاڵەکانی ئەویان تێکدا، ئێستا سزای زۆنی سەوز دەدات، بە داخستنی ئاسمان و بۆردمان کردنی فڕۆکەخانە، چوونکە، ناتوانێت هەموو خەڵکەکەی وەک مامۆستا بەدەل بخاتە زیندانەوە، بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ خۆپیشاندان، چالاکانی مەدەنی و رۆژنامەنوسان، زیندانی بکات، وەک سزادراوەکانی بادینان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP