لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە دەزگای هەڵبژاردن رایگەیاند: "پارتی دیموکراتی کوردستان پاشگەز بووەتەوە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن و هەموو ئەو رێکەوتنانەی کە لەبارەی هەڵبژاردنەوە لەگەڵ لایەنەکان بەگشتی و یەکێتی بەتایبەت کردبووی، پاشگەزبوونەوەی پێوەدیارە و گەرموگوڕ نییە لە جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی".
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانی لە پەرلەمانی کوردستانش رایگه‌یاندووه:"یاسای ئێستای هەڵبژاردن زۆر خراپە، دەمانەوێت هەموار بکرێتەوە و لەگەڵ سەرجەم لایەنەکانی دیکە هاوڕاین، بەڵام پارتی نایەوێت لەگەڵمان رێکبکەوێت ".
په‌شیمان بوونه‌وه‌و پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی پارتی له وه‌عدو به‌ڵێنه‌كانی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، بۆ هیچ كه‌س و لایه‌نێك نه‌ك هه‌ر سوپرایس نیه، به‌ڵكو پێشبینیكراوو چاوه‌ڕوانكراو بو، چونكه ئه‌وه‌ی شاره‌زایی له عه‌قَلیه‌تی حزبی و بنه‌ماڵه‌یی پارتی هه‌بێت، لای روون و ئاشكرایه، كه ئه‌و حزبه به درێژایی ته‌مه‌نی و مێژووی حزبی، ئه‌گه‌ر له‌ژێر فشاری زۆردا نه‌بێت، بۆ هیچ پرسێكی نه‌ته‌وه‌یی یان نیشتمانیی، نه‌ك ئاماده‌ی رێككه‌وتن نابێت، ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه حزبی و بنه‌ماڵه‌ییه‌كانی خۆی سه‌د له سه‌د مسۆگه‌ر نه‌كات، به‌ڵكو ده‌موده‌ست لایه‌نی به‌رامبه‌ر (تخوین) ده‌كات و شه‌ڕ راده‌گه‌یه‌نێت، به‌شی زۆری كورد به‌گشتی و لایه‌ن و پێكهاته‌كانی دیكه‌ی عێراق، زۆر باش ئه‌م راستییه ده‌زانن، هه‌موو دنیا كه‌تنكه‌ی (ریفراندۆم)ی له‌بیره، كه بایی تۆزقاڵێك(حساب)یان بۆ هیچ كه‌س نه‌ده‌كرد، به‌ڵام به یه‌ك ته‌له‌فۆن(اقاله)كران.
له پرسی نه‌وته‌كه‌ش به‌هه‌مان شێوه، سێ به‌ش و نیو و زیاتری ئه‌م میلله‌ته‌و خه‌ڵكی ناوچه‌كه، وتیان:" كاكه (نه‌وت)ه‌كه راده‌ستی به‌غدا بكه‌ن و به‌سه به تاڵانی نه‌یده‌ن به توركیا" دیسانه‌وه وتیان :"بودجه‌و پاره‌شمان ده‌وێت و یه‌ك قه‌تره نه‌وتش ناده‌ین به به‌غدا" ، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده (دادگای پاریس) بڕیاری دا‌و (قارداش هه‌ردوو ده‌ستی هه‌ڵبڕی)، (به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێكه‌وتن)و ده‌یانوت :"كه‌س له‌م سه‌ركه‌وتنه شه‌ریك ناكه‌ین".
به‌ڵێ دوای ئه‌وه‌ی ده‌ست و پێیان (پێمۆركردن) و (هه‌گبه)كه‌یان پێبه‌تاڵ كردن، ئینجا له كۆبونه‌وه‌ی (وزاری و جه‌ماوه‌ری) به سه‌ركه‌وتن پێیانفرۆشتینه‌وه.
له پرسی رۆژنامه‌نوسان و چالاكوانانی سزادراوانی بادینانش، هه‌مان (به‌زم)یان دووباره‌كرده‌وه، كه وتیان ئه‌و چالاكوان و رۆژنامه‌نووسانه، (جاسوس)ی ئه‌مریكان، كاتێك ئه‌مریكییه‌كان هاتنه سه‌ر سه‌رخه‌ت، به په‌له‌و زۆر به‌خێرا، ئه‌مان له (خه‌ت) چوونه ده‌ره‌وه‌و (ئاوت)یان كرد.
بۆ پرسی ئێستای هه‌ڵبژاردنش، به‌شی هه‌ره زۆری كورد، ده‌زانێت له‌گه‌ڵ پارتی ده‌بێت، ئه‌و په‌نده كوردییه‌یان به بیر بهێندرێته‌وه كه ده‌ڵێت:(كه زۆر هات قه‌واڵه به‌تاڵه)، ئه‌گه‌رنا، هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان جارێكی دیكه، په‌نجه‌یان بۆ هه‌ڵبژاردن (مۆر) نابێت.
چاودێرێك
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP