کێ پێویستە داوای لێبوردن بکات

ره‌وان تاليب
20:36 - 2021-03-13

کێ پێویستە داوای لێبوردن بکات 
رەوان تاڵب 

کەسێک بەناوی بەرپرس لە بارەگای بارزانییەوە، لێدوانێکی کرچ و کاڵیداوە و دەڵێت بەمەرجی داوای لێبوردن، کاک مەسعود لەگەڵ کاک لاھور کۆدەبێتەوە .
ئەو خانمە گوێراڵەی بارەگای بارزانی بێ ئاگایە لەوەی کە ئەوەی پێویستە داوی لێبوردن بکات کە زیاتر لە ٢٠ چالاکوان و مامۆستای لە کونجی بەندیخانە داناوە ، یان ئەو کەسە داوای لێبوردن بکات کە بەناوی دادگاوە حوکمی رۆژنامەنووسان دەدات، لەولاشەوە بەبێ دادگای داوای ئازادکردنی تاوانباران دەکات.
ئەرێ گەلۆ کێ ئەبێت داوای لێبوردن بکات، ئەو کەسەی کە بەبڕیارێک کەرکوکیان ھەرزانفرۆشکرد و بەجێیان ھێشت، یان ئەو کەسەی کە خۆی کردە قوربانی لە پێناوی نەڕشتنی خۆێن لە شارەکە.
داوای لێبوردن نیشانەی گەورەییە و بەھەموو کەسێک ناکرێت، بەڵام پێویستە بزانرێت لە کێ داوای ئەکرێت، نەک لە کەسێک کە لەژێر حکومرانی ئەو تورکیا خاکی ئەم ھەرێمەی کردۆتە کانی سەرە رێگا و لەولاشەوە لەسەر پولێکی پێشنیازکراو ئامادە نییە بە دێرێک وڵامێکی ئەو سوکایەتیانەی تورکان بداتەوە.
کەچی بەوەش ناوەستن و سیاسەتمەدارانی باکوور تەسلیمی تورکیا دەکەنەوە و لەبارەگاکانشیانەوە لەگەڵ بەناو ئۆپزسیۆنی سوریا کۆدەبنەوە کە دەستیان بەخوێنی ئاڵی کچان و کورانی رۆژئاواسوورە.
ئێستا من دەپرسم ئاخۆ کێ شایستەی داوای لێبوردنە لەم میللەتە؟! ئەوانەی کە شەو رۆژیان لێک گرێداوە بۆراستکردنەوەی باری لاری ئێوە و ھەوڵدان بۆ گەیشتن بەرێککەوتن لەپێناو میلەت کە ھەر ئێوە بوون بە سیاسەتی ئابووری سەربەخۆ ئەم میللەتان توشی دەیان کێشە و قەیران و بێ ئومێدیکرد؟!

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP