لە بەردەم یادە مەزنەکەدا

فەهمی بورهان
20:41 - 2023-05-27

نامەیەکی کراوە بۆ هەڤاڵانی یەکێتی!
لە چەند ڕۆژی داهاتوودا یادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەکەینەوە، بە دیدی من وەستان لە ئاست یادێکی لەم جۆرەدا زیاد لە هەڵوەستەیەکی پێویستەو دەبێت لە زیاد لە دەرگایەکی مێژووییەوە بچینەوە ناو یادی دامەزراندنی یەکێتی، یادی شۆڕشی نوێ تەنها بە بیرهاتنەوەی ڕۆژگارێک نیە هێزێکی نویی تێدا دامەزرابێت ، بەقەد ئەوەی یادی لە دایک بوونی یەکەمین دید و فەلسەفەی نوێێ خەبات بوو لە مێژووی گەلێکدا کە دەرفەتەکانی لە ناوچوون و ئازارەکانی جەستەی زیاتر بوون لە پەنجەرەکانی بەردەم هەستانەوەو بنیات نانەوەی ئومێدێک کە ئاسۆی بە تەم و مژ گیرابوو، هێزێک خاوەنی خەرمانێک لە سەرکەوتن و ڕووبارێک لە بەخشینی خوێن بێت بۆ ئازادی و بە دیهاتنی ڕۆژە مەزنەکان، بێگومان ئەم هێزە توانای ئەوەشی هەیە لە هەرچرکە ساتێکدا بیەوێت گۆڕانکاری گەورە بکات لە زیهنیەتی خۆی و کۆمەڵگادا ،زۆرجار ئەم هێزە ئەکەوێتە بەردەم ڕەخنەو نەشتەری تیژ نەک تەنها ئێستای ،مێژوو ،شەهیدەکانییش بەدەرناكڕێن لەو سیخناخیەی کە پڕە لەڕق و خاڵیە لە هەموو مۆڕاڵێکی سیاسی و ملمانێیەکی تەندروست، یەکێتی ئەوەیە کەهەیە ،بە ڕابردوو ئێستایەوە ، فەلسەفەیەکە تێدا زیاد لە بیرکردنەوەو زیاد لە هەڵسەنگاندنێک پەسەند ئەکات، زۆر جار گلاوەو زۆرجار گرفتی ناوخۆیی ماندووی کردوە، بەڵام سروشتی وابوە لە هەمان وەختدا توانای هەستانەوەو توانی دروست کردنی هاوکێشەی نوێێ سیاسی و هاوپەیمانیەتی نوێێ هەبوە، لەیەک کاتدا لاواز بوەو لە هەمان دۆخدا بە شاخی سەرکەوتندا هەڵزناوە، توانایەکی بێ وێنەی لە ململانێ دوژمندا هەبوەو لە ئاست ڕکابەری ناوخۆیشدا بە بەرنامەو پلان بوە، تەواوی گرەوەکانی شکستی خۆی گۆڕی وە بە هەستانەوە، ئامادەگی پاراستنی ئەم ئەزموونەی هەبوەو هەزاران ڕەخنەشی لە سەر ئەم هەڵوێستەی لێ گیراوە، لەم کاروانەی یەکێتیەدا ، هەروەک چۆن سەدان کادیری زویری هەبوە و دەیان سەرکردەی لێ جیابۆتەوە ،بەهەمان ڕووبەرو زیاتریش کادر و سەرکردەی نوێێ بەرهەم هێناوە، لە ئێستای ساتەوەختی دامەزراندنیدا ،یەکێتی خاوەنی یەک دید و یەک بڕیارە، چاوەڕوانی ئەوەی لە سەرە هەم کادیرە نیگەرانەکانی ئاشت بکاتەوە ،لە ئاستی ناوخۆیشدا نەخشەی ململانێکانی بەجۆرێک بگۆڕێت کە بەشێکبێت لە دونیای گۆڕاوی ناوچەکەو هەلو مەرجی هاوپەیمانێتی ناوچەی و ناوخۆیش بێ بایەخ نەکات، ئەرکی ئێستا یەکێتی هەمان ئەرکی قورسی ساتەوەختی دامەزراندنێتی، ئەم ئەرکەش تەنها بەرپرسیارێتی بەڕێز  سەرۆکی یەکێتی نیەو بەرپرسیارێتی هاوبەشی کۆی تێکۆشەرانی یەکێتیە، دەبێت بۆ بەدیهاتنی ئامانجە بەدینەهاتۆکان هەنگاوەکانی ئاراستە بکات، هەڤاڵانی یەکێتی تێکۆشەرانی ساتەوەختە دژوارەکانی خەباتن دژ بە دیکتاتۆریەت ،لە ئێستاشدا هەڤاڵی سەردەمی ململانێ نوێن و ئەم تێزەش برایەتی ناوخۆی زیاتر و هیمەتی کوردانەی دەوێت، ڕەنگە پاراستنی یەکێتی و گەشەپێدانی ڕێبازەکەی مامی مەزن لە هەرکاتێک زیاتر پێویستی بەوەبێت دەست بەبنەماکانی یەکێتێ وە بگرین و بەرژوەوەندێکانی یەکێتی دوا بڕیار و دوا هەوڵی هەڤاڵانە 
بێت.
فەهمی بورهان
ئەندامی سەرکردایەتی (ی.ن.ك)

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP