یه‌كێتی نابێته‌ پاشكۆی هیچ حزبێك

گۆڤەند رەجەب
23:55 - 2023-06-11

‏‎یه‌كێتی نابێته‌ پاشكۆی هیچ حزبێك


گۆڤەند رەجەب
‏‎وه‌كو رابه‌ری رۆحی و نه‌ته‌وه‌ییمان جه‌نابی مام جه‌لال ده‌یفه‌رموو: ئه‌وه‌ی كراوه‌ یه‌كێتی كردویه‌تی ئه‌وه‌یشی نه‌كراوه‌ هه‌ر یه‌كێتی ئه‌یكا..
‏‎بوونی گله‌یی وگازنده‌كان له‌ئێستاو رابردوودا له‌یه‌كێتی، جێگای رێزو قبوله‌ كه‌له‌ئاست داوای كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان نه‌بوه،‌ چونكه‌ راستیه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره،‌ هه‌میشه‌ یه‌كێتی زیاتری لێ چاوه‌روان ئه‌كرێ و پێی ئه‌كرێ، بۆیه‌ دروشمی دوای دیداری یه‌كێتی چاكسازی ناوخۆیی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی قوتی بڕاوی خه‌ڵك و چاكسازی بوه‌ كه‌چه‌ند ساڵە‌ حكومه‌تی هه‌رێم موچه‌ی پاشه‌كه‌وتكراوی راگرتوه‌، هه‌رچه‌نده‌ داهاتیش له‌به‌رده‌ستا بوه،‌ تیمی یه‌كێتیش بۆ پاراستنی ناوخۆی نێوماڵی كوردو دروست نه‌بونی گرژی و ئاڵۆزی و دروستنه‌بونی دوو ئیداره‌یی له‌نێو ماڵی كوردیدا هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به‌ گفتووگۆ هه‌وڵی داوه‌ رێبكه‌وێت ده‌نا هه‌رگیز پاشكۆ نه‌بوه ‌له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌ خۆسه‌پێنه‌كه‌ی پارتیدا دواجار تێنه‌گه‌شتنی ده‌سه‌لات و زوڵم كردن له‌سلێمانی و پارێزگاكانی تر وای كرد كێشه‌كه‌ له‌به‌غداده‌وه‌چاره‌ بكرێ و تیمی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئه‌و دڵسۆزیه‌یان سه‌لماند بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان كه‌ ئه‌وانن له‌به‌ره‌ی گه‌ل و نیشتمانن، خه‌می راستیان هاووڵاتیانه‌، بۆیه‌ هه‌میشه‌ ئه‌وه‌ی له‌به‌ره‌ی گه‌له‌ سه‌ركه‌وتو ده‌بێت..

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە