کورد لەعیراق دا دژی دەوڵەتی عێراق نەبووە، بەڵكو دژی سیستەم و دەسەڵاتەكانی بووە، كە مافەكانی زەوتكردووە و شەڕی وەرگرتنەوەی خاك و دەسەڵات بووە، ئەگەرلەپێشتردا ئەم شەڕانە بەیاخی بوون لەشاخ و شێوازی تربووبێت، لەئێستادائەم قۆناغە شەڕی سیاسیی و پەرلەمانی و دەستووری و هاوبەشێتی راستەقینەیە لەڕێگای سندوقەکانی دەنگدانەوە، ئەم شەڕەش بە بەهێزی كورد لەبۆتەیەكدا دەكرێت، كە بەشێوازێكی دیكە دەبێت کە بەسەركەوتوویی بكات بۆ وەرگرتنەوەی خاك و ماف و كیانە داگیركراوەكەی.باشترین نمونە بۆئەم فۆڕمەلەکارکردنە بۆقۆناغێکی نوێ لەخەباتکردن لەپێناو کەرکوک وناوچەکێشەلەسەرەکان
سەرۆک جەلال بوو لەساڵی 2004 ، لە ئەنجوومەنی حوکم كوردستانی بوونی ئەم ناوچانەی سەلماند، بەرپرسانی عیراقی بەئاگاهێنایەوە کە سنوری کوردستان چیای حەمرینە و کەرکوک کوردستانیە،مام جەلال بە ڕێکخستنی یەک گوتاری کورد و بە زمانی نەرم و دیبلۆماسیەت بەڵگە کوردستانیبوونی ئەم ناوچانەی سەلماند.بە عەرەبەکانی وت : چەندە قودس بۆئێوەگرنگە،کەرکوک بۆئێمەی کورد ئەوەندەگرنگە.
مێژوویەکی دوور ودرێژە کەرکووک و ناوچە دابڕێنراوەکانی تر، لەگەڵ ئەوەی كە لە ڕووی كۆمەڵایەتییەوە شاری پێکەوەژیان وفرەنەتەوەیی بووە، بەڵام لە ڕووی سیاسییەوە كێشە و ناكۆكیەکان هەمیشەیی بووە، كوردبەهۆکاری دیمۆگرافییەوە جەختی لە كوردستانی بوونی كەركوك كردووە و لە بەرامبەردا عەرەب و توركمان زیاتربە هۆكارە سیاسییەكانەوە،بانگەشەی كوردەكانیان ڕەت كردۆتەوە. بەهاتنی حکومەتە یەک لەدوایی یەکەکانی عیراق ئەم کێشەیە بەردەوامبووە،دواجار گەیشتە ئەو ڕادەیەی كە لەلایەن حکومەتی بەعسەوە بیر لە گۆڕینی یەكجاریی دیمۆگرافیای ئەم شارەودەروبەری وەك چارەسەرێك بۆ شوناسی بە عەرەبکردن کرا.پڕۆسەی ئازادکردنی عیراق تاڕادەیەکی زۆرباش توانی هێزو باڵادەستی بەکوردببەخشێت بەسەرئەم ناوچانەدا،لەڕووی هێزەوە باڵادەست بوو،بەڵام لەئاستی سیاسی و دانوستاندنەکاندا،بەتایبەت مەسەلەی ماددەی ۱٤۰ کەبەربەستێکبوو نەیتوانی بیبڕێت،سەرباقی کێشەو ململانێی کوردیش خۆی چارەنوسی ئەم ناوچانەی بێچارەسەرهێشتەوە،تادواجارسەرکێشی کردن بۆبڕیاری "ڕیفراندۆم" لەم ناوچاندا، کوردی گەیاندەوە خاڵی سفر.
ئەوەی ئێستا دەتوانێ تاڕادەیەکی باش کورد بێنێتەوەمەیدانەکەکارکردنە بۆدروستکردنی هاوپەیمانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق کەوابڕیارە لە۱٨/۱۲/۲۰۲۳ دابکرێت،بۆ کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان بایەخ و گرنگیەكی زۆر گەورەی هەیە لەچاو هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، ئەگەر کورد لەم ناوچانەدا بەیەک لیستی بچێتە هەڵبژاردنەوە،چونکەیاسای هەڵبژاردنەکان"سانتلیۆ" یە تنها دەرفەت دەدات بەسەرکەوتنی ئەوکاندیدانەی کەهاوپەیمانیەکانیان گەورەن،چانسی حزبەبچوکەکان تیادا زۆرکەمە.
بەتایبەتی یەکێتی نیشتیمان کوردستان و پارتی بتوان تەواوی حزبەکوردیەکان ڕازیبکەن بێنە ناویەک لیستی،دەتواندرێت ببێتە ڕاستکردنەوەی ئەم دۆخەسەپێندراوەی بەسەرئەم ناوچانەدا هاتووە،وەبەپێچەوانەشەوەدەرئەنجامەکەی حوكمڕانی و بەدەستەوەدانی ئیدارەی ناوخۆیی لەو پارێزگایانەی لێدەكەوێتەوە كەكورد تیایانداپێکهاتەیەکی بەرچاوە،وە شکستێکی گەورەش ڕووبەرووی دەبێتەوە بەتایبەت لەئێستادا دۆخی ناوچەکە و عێراق بەرەو ئاڵۆزی دەچێ و وا پێشبینی دەکرێ ئەم هەڵبژاردنە بۆزیاترلەخولێک بەردەوامبێت،بۆیە پێویستە کورد هە وڵبدات لانی کە م ئە گەر زورینە نە بێت، نە بێتە کە مینە و بتوانێت نيوەی دە نگە کان بە دە ست بھینێت، تاڕۆڵیی لە قە زا و ناحیە کان هە بێت، جگە لە پرسی پۆستی پاریزگاری کە رکوک کە لە دوای،ڕوداوەکانی ڕیفراندۆمە وە لە دە ستی کورد نە ماوە و بۆچونێکی زاڵ لە نێوان پیکهاتەی عەرەب و تورکمانە کان هە یە کە جارێكی تر ڕێگە نە درێت ئە و پوستە بە ر کورد بكە وێتە وە بۆیە کورد ئە گە ر بە ئیستیحاقی خوی لەو هە لبژاردنە سەرکەوتن بەدەست بێنێت، دە توانیت ئە و پوستە وە ربگریتەوە، هەمو ئەوانەش بە وە دە بێت کە کورد یە کڕیز و یەک هەڵوێست و یە ک لیست بێت، بە تایبە تیش کەهەڵبژاردن بە پیوەری "سانتلیگۆ"یە وبە زیانی لیستە بچوکە کانە و ئە گەر کورد چەند لیستێک بێت، ئەوا دە نگێکی یە کجار زۆری دە فە وتێت،هەرئەو عەقڵیەتە بەردەوامدەبێت کەدەیەوێت کوردلەم ناوچانەدا دەسەڵاتی نەمێنێت، وەک نمونەی یاسای بودجەو یاسای هەڵبژاردن و بریارەکانی دادگای فیدڕاڵی عێراق، تادەگات بەداگیرکردنی زەویەکشت وکاڵیەکانی کورد.
زۆرگرنگە ئەو مەترسی و پێشهاتانەی چاوەڕێ دەکرێن وا لەحزبەکوردیەکان بكات بەیەكەوە لە پێناوی شوناسی كوردو پاراستنی پێكهاتەوئیدارەو ژیانی كورد وخاكی پیرۆزی ئەو ناوچانە بەیەكلیستی و بەیەك گوتاری راستەقینەو دڵسۆزانەی كوردیی بەشداری ئەم هەڵبژاردنە بكەن، ئەم پرسە نیشتمانیانە رایانبچڵەكێنێت و بوەستن لەئاست مەترسییەکان ولەدەستدانی ئیدارەدانی ئەم ناوچانە،گەر حزبەکوردیەکان بەوناکۆکی وپەرتەوازیەی ئێستاوەکە هەیه بچنە هەڵبژاردنەوە چارەنوسی کورد دەخەنەوە مەترسیەوە،بێباکی و مل نەدانی هەر هێزێکی سیاسی لەم ناوچاندا ئۆباڵی شکستی کوردی دەکەوێتەئەستۆ...
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP