قوباد تاڵەبانی چی كرد؟

شێرزاد سەمەد
11:20 - 2021-04-02

قوباد تاڵەبانی چی كرد؟

پێش ٦ مانگ كاك قوباد دەستی بەگفتووگۆیەكی قورس كرد لەزروفێكدا كەعیراقیەكان ھیچ متمانەیەكیان  بە ھەرێم نەمابوو بەتایبەت چونكە ٢٠١٩ەش بودجە بەپینەوپەڕۆ ودەست ماچ كردن وفرت وفێڵ بەقازانجی كورد تێپەڕێندرا 
بەڵام ھەرێم پابەند نەبوو
ئەوكات ھەموو زانیمان قوباد خرایە گێژاوێكی خەستەوە...
لەم چەند مانگەی ڕۆیی تەنھا كاك قوباد و وەفدەكەی وپەرلەمانتارانی سەوزو جەماوەر وبەشێك لەحیزبەكانی زۆنی سەوز بەھیواوە لەھەوڵی  تێپەڕاندنی بودجە بوون ئەیانزانی لەچ گێژاوێكی قورسن ...

بەپێچەوانەوە پارتی وباڵی دەستڕۆیشتووی دەسەڵات ھەمیشە كاریان لەسەر پەیامێك ئەكرد ئەو وێنەیەیان گەورەئەكردەوە كەعیراقیەكان پابەند نین وچاویان بەقەوارەی فیدرالی ھەرێم ھەڵنایەو پاساویان بۆ فرۆشتنی سەربەخۆی نەوت ئەھێنایەوە
ھیچ جوڵەیەكی سەركردایەتی حیزبی پارتی وسەركردەو پەرلەمانتارەكانیان نەبینرابۆپشتگیری بۆ تێپەڕاندنی بەزەمانەتەوە

كەواتە ئەتوانین بڵێیین قوباد تاڵەبانی توانی
 ١-خۆی وەفدەكەی لەگێژەنەكە دەربازكات متمانە بگەڕێنێتەوە بۆھەرێم 
٢-توانی بودجەو ئیستحقاقی خەڵك بگەیەنێتە كەناری نیمچە ئارام...
 ٣-دەرگای بەغدا بكاتەوە بۆگفتووگۆی زیاتر لەسەر كێشەھەلواسراوەكانی تر
٤-وەك دانوستاند كارێكی سەركەوتوو وێنەی تاڵەبانی باوك پشوودرێژو زیاتر دەربكەوێ بۆئایندە
٥- تۆپەكەی فڕێدایە گۆڕەپانی پارتی وزۆنی زەرد كەئەمجارە ئایا پابەندئەبن بەخاڵەكانی ناو ماددەی ١١ ی بودجەی پەسەندكراو

لێرە بەدواوە پێویستە بەوردی بڕوانینە پابەندی ھەرێم 
كەبەڕای چاودێرانی دۆخەكە عیبرەت لەجێبەجێكردن ئەبێ

پێویستە خەڵكیش بەگشتی ھێزی فشاربن بۆپابەندبوونی ھەرێم
كەئێستا لەم گەمەی زارو مارە نزیك بووینەتەوە لەدەمی مارەكە
ئایازاری داھاتووی ھەرێم لەكوێ ھەڵئەدرێ  ؟ھیوادارم نەمانباتەوە بۆلای دەمی مارەكە وبێینەوە كلكی
ئەمەیان كاتێكی قسەی لەسەرئەكەین بەڕوونی با زارەكەھەڵدەن چاوەڕوان بین
مەرحەباكەت نیشانەی بردنەوەتە لەگرەوەكە
سەرچاو كاك قوباد

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP