یەکێتی و کوردستانی بوونی شارەکان
سەرکەوت ئەحمەد
یە کێتیی نیشتمانیی کوردستان پاراستنی کوردستانی بوونی شارەکەی لە ئەولەویەتی کارەکانی دەزانێت
خانەقین و گە رمەسێر لە دیدیی یەکێتیدا گرنگە و پاراستنی مێژوو و کلتوریی ڕەسەنی شارەکە و خەڵکەکەی وەک هەمیشە بە ئەولەوێتی کارەکانی زانیوە، بۆیە هەمیشە قوربانی داوە بۆ ئەم ئامانجەو بەردەوامیشە، وەک چۆن سەرۆک مام جەلال دەڵێت یان کەرکوک و خانەقین یان تا ماوین دەجەنگین ، لە ئێستاشدا سەرۆک بافڵ بەهەمان نەفەس وئایدۆلۆژیاوە لەم پێناوەدا درێژە بە خەباتی نەبڕاوەی سەرۆک مام جلال دەدات..
لەم سۆنگەیەشەوە خانەقین و گوڵاڵەو سەعدیە و قەرەتەپە وجەبارە و دانیشوانەکانی بۆ یەکێتی گرنگن و پاراستنی کوردستانی بوونی ناوچەکەشی بە ئەرکی لە مێژینەی خۆی زانیوە، پێکەوە ژیانی دانیشتوانی خانەقین و نەبوونی جیاوازیی لە نێوان پێکهاتەکانی، وەک چۆن شانازییە بۆ خانەقینیە ڕەسەنەکان، ئاوھاش لە ڕوانگەی سیاسەتی چەپکەگوڵەکە بۆ یەکێتیەکان، کۆدەنگیی لایەنە سیاسیەکان بۆ بەدیهێنانی خواست و دەستکەوتەکانی کورد لە سەر ئاستی پارێزگای دیالە و خانەقین بە پێویست دە زانرێت، هەر بۆیە لە ئێستادا یەکێتی هەوڵەکانی خۆی چڕکردۆتەوە بۆ زیاتر دروستکردنی یەکریزی و کۆدەنگیی نێوان لایەنە ساسیە کوردیەکان
ئەگەرچی لە ئێستاشدا هیچ هاوپەیمانێتیەکان رانەگەیەنراوە، بەڵام یەکێتیەکان بۆ ئەم پرسەش خەمخۆری راستەقینە بوون و مێژووش شاهیدە..
لەسۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی یەکێتی، لە ئێستاشدا کوردستانی بوونی خانەقین و دەوروبەری و پاراستنی لە ئەمڕۆدا دەبێت خەڵکە دڵسۆزەکەی بەبێ گوێدانە کەموکورتیەکان بە پەرۆشەوە بەشداریی کارایان هەبێت لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پاڕێزگاکاندا،
چونکە ئەم هەڵبژاردنە و سەرکەوتنی یەکێتی و کورد وزیادبوونی ژمارەی کورسیەکانمان لە ئەنجومەنی پارێزگای دیالەو بوونی نوێنەری کورد لە حکومەتی خۆجێیی پارێزگای دیالە، قورسایی دەستکەوتەکانمان زیاتر دەکات، پێچەوانەکەشی بە زیانی هەموان تەواو دەبێت.
مە ڵبەندی هەشتی خانەقین لە لێپرسراوەکەیەوە تا ئەندامێکی مەڵبەند لە هیچ بارودۆخێکی نەخوازراودا پشتیان لە خانەقین و دانیشتوانەکەی نەکردوە، بە تەواویی پێکهاتەکانیەوە،
لە ئێستاشدا لە ڕوانگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی لە بەرامبەر خاک و خەڵکی خانەقین و ناحیەکانی دەوروبەری، یەکێتی ئامادەیە قوربانی بدات، ئامانجێتی لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی مادەی 140 دا ماف بۆ خاوەنماف بگەڕێنێتەوە، چ لە پرسی کێشەی جوتیارانی کوردی ناوچەکە و هاوکات پاراستنی دەستکەوتەکانی ڕابردوی شارەکەو تەواویی ناحیەو گوندەکانی دەوروبەری خانەقین و گەرمەسێر کە بە بەخشینی دەریایەک لە خوێنی ڕۆڵە خوێن سەوزەکانی خانەقین پارێزگاریی لێکردوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP