جارێ گەرمە بە فێنکی وەرنەوە

ئازاد شكور
13:45 - 2023-08-29


‎لەدوای لێکەوتەکانی ریفراندۆمەوە رۆژانە پارتی ئەیگوت سبەینی لە کەرکوک قاوەڵتی ئەکەین. 
‎ساڵ هات ورۆشت نەک هەر نەمانبینی پارتی لەکەرکوک قاوەڵتی بکات  تەنانەت هەر نەهات چایەکیش لە چایخانەکەی حەمە گوڵناز بخواتەوە وتافێکی کوردایەتی لێدا. ئەوەتا شەش ساڵە پارتی لەگەڵ هەر هەڵبژاردنێکدا باس لەگەڕانەوە ئەکات بۆ شارەکە، وای پیشان ئەدات ئەو پەرۆشی ئەو شارەیە کە چەند ساڵێکە جگە لەبردنی نەوتەکەی بەردێکی نەخستوەتە سەر بەردێک بۆی، پارتی دەیگوت ئێمە ناگەڕێنەوە ئەو شارە چونکە داگیر کراوە وبگەڕێنەوە بەئاهەنگ وئاڵای کوردستان ئەگەڕێنەوە ... 
‎ئەوان نەک نەیانتوانی ئەوە بکەن ئەوەتا ئێستا لە مەتەڵی ریفراندۆم ودروستکردنی دەوڵەتەوە خۆ ئەچەمێننەوە بۆ وەرگرتنەوەی بارەگایەک کەهەموو دەزانێت بەگوڵ بۆیان بڕازێننەوە هەرگیز ناگەڕێنەوە. 
‎ئێستا واجارێکی تر لەگەڵ نزیکبوونەوەی بانگەشەی هەڵبژاردن دۆخێکی دیکەی دروستکردوە وەک هەمیشە گوایە رێگری ئەکەن لەوەی بگەڕێنەوە شارەکە، بەڵام بەم سینارێوانە باڵانسی کوردایەتی هیچ هێزو لایەنێک بەرز نابێتەوە، بەڵکو باڵانسەکە بەمانەوەو لەگەڵ کەرکوک وکەرکوکیەکان لەهەموو دۆخ ونسکۆیەکدا سەنگینە نەک هەڵهاتن لە ناخۆشی وهاتنە سەر حازری لەخۆشیەکاندا ... بۆیە دەبێت خەڵکی ئەم شارە کە ئەوە لەبەر ئەوەی لەیاد نەچێت کە کێ لەگەڵ خەڵکەکە مایەوە وبەجێینەهێشتن وکێش تەنها بۆ بردنی نەوت وسامانی شارەکە کەرکوکیەکانی دەوێت.

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP