کۆنگرەی پێنجەم کۆنگرەی هیوا

شەیدا انور حەمەکەریم
19:20 - 2023-09-09

پاش چاوەڕوانی کەوتنی یەکێتی لەلایەن نەیارانیەوە، بەبیستنی ھەواڵی بەستنی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەم نەیارانە شڵەژان و بەتەواوی توشی شۆک بوون، چونکە هەرگیز چاوەڕێی بڕیارێکی لەو جۆرە نەبوون، ئەوان چاوەڕێی پێکدادانی سەربازی و خوێنڕژان بوون لەناو ڕیزەکانی یەکێتیدا، بەڵام بەستنی کۆنگرەی پێنجەم خەونەکانیانی ئاوەژوو کرد.
ئێستا یەکێتی لەم دۆخە نائاساییەی لەعیراق دەگوزەرێت، بڕیارێکی زۆر بوێرانەی داوەو هەنگاو  بەرەو کۆنگرە دەنێت.، بەدڵنیایی دەرەنجامی کۆنگرەی  پێنجەمیش سەرکەوتنێکی تر دەبێت، وەک چۆن لەدوو ساڵی ڕابردوو دەیان بارودۆخ هاتنە ئاراوە، بەڵام بەسەرۆکایەتی هەڤاڵ بافڵ کۆی گرفتەکان بەسەرکەوتویی تێپەڕێنرا..
بۆیەکێتی و یەکێتیەکان کۆنگرەی پێنجەم زەرورەتێکی گەورەیە تا لەڕێگەی ئەوکۆنگرەیەوە بەرنامەی تازەو سەردەمیانە بخاتە ناو بەرنامەی کاریەوە بۆژیانی سیاسی و حیزبایەتی تا لەگەڵ شێوازی ئێستای سەردەم بگونجێت..
یەکێتی خاوەن مێژوویەکی گەورەو پڕسەروەریە، بەدرێژایی مێژووی خۆی ڕۆڵی گەورەی هەبووە لەڕوداوە سیاسیەکانی عیراق و هەرچوارپارچەی کوردستان، بۆداهاتووش مانەوەی یەکێتی زۆر چارەنوسسازو گرنگە، چونکە گەلێک هێز لەدژی وەستانەوە چ لە کوردستان و  چ لە سلێمانیش خۆیان تاقیکردەوەو نەیانتوانی یەکێتی تێپەڕێنن و بونە کەفی دەریا..
چاوەڕوانی گەورەمان لە سەرۆک بافڵ سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان ئەوەیە دوای کۆنگرە ئاوڕ لەدڵسۆزانی یەکێتیەکەمان بداتەوە..

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP