بڕیاره‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی دادگای پاریس خاڵێكی وه‌رچه‌رخانی گرنگ بوو له نێوان دوو سه‌رده‌مدا سه‌رده‌می بێسه‌روبه‌ره‌یی له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی هه‌رێمدا له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می ستۆپ پێكردنی به‌فیڕۆدانی ئه‌و سامانه ، پاشان له هاتنه پێشه‌وه‌ی یاسای بودجه‌دا كاربه‌ده‌ستانی هه‌رێم كه هیچ شاره‌زاییان له زانستی نه‌وتدا نه‌بوو ده‌ركیان به‌و خاڵه نه‌كرد كه هه‌رێم ناتوانێت رۆژانه 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕاده‌ست بكات له‌به‌ر جیاوازی زۆری كرێی تێچوونی به‌رمیلێك نه‌وت له نێوان هه‌رێم و به‌غدا .
بریار به‌ده‌ستانی هه‌رێم ده‌ركیان به‌و ڕاستیه نه‌كرد كه وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق له‌سه‌ر پرەنسیپی (جدوی اقتصادی) كارده‌كات و هه‌ر كێڵگه‌یه‌ك سودێكی ئابوری وه‌های نه‌بێت له‌كاتی ئێستادا وازی لێده‌هێنێت و دوای ده‌خات بۆ سه‌رده‌می خۆی كه به‌شێكی زۆری كێڵگه‌كانی هه‌رێم ده‌كه‌ونه ئه‌م چوارچێوه‌یه‌وه بۆنموونه كێڵگه‌ی چیاسورخ و ته‌قته‌ق به هه‌ردوكیان 5 هه‌زار به‌رمیل به‌رهه‌میانه ئه‌مه ده‌ستمایه‌ی چه‌ندێكه‌و قازانجی چه‌نده؟
ئەو ده‌ستوره‌ی كه خۆشمان ده‌نگمان پێداوه له بواری نه‌وت هه‌رێم و پارێزگا به‌رهه‌م هێنه‌كان به یه‌ك چاو سه‌یر كراون وهیچ تایبه‌تمه‌ندیه‌ك به هه‌رێمه‌كان نه‌دراوه.
به‌كورتی بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێم له‌م چه‌رمه‌سه‌ریه‌ی 10 ساڵه پێوه‌ی ئه‌تلێته‌وه رزگار بێت پێویسته رۆژێك زوتر مه‌له‌فی نه‌وت بدرێته‌وه ده‌ست به‌غدا و با خۆیان له رێی دروستكردنی كۆمپانیایه‌كه‌وه له هه‌رێم ئیداره‌ی بده‌ن، هه‌ر چه‌ندێك دوای بخه‌ن و خۆیان ڕابپسكێنن دوا جار هه‌ر ئه‌مه‌ی وتمان ده‌بێت به چاره‌سه‌ر، چونكه مادده‌ی 111 و 112 ی ده‌ستور وامان پێده‌ڵێت .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP