گفتوگۆ تاکە رێگەی چارەسەری ئەم قەیران و بارگرانیەیە

رێبین عومەر
20:55 - 2023-09-14

پەیوەندیی نێوان هەرێم و بەغدا لە ئێستادا لە خراپترین پەیوەندیی سیاسی و دیبلۆماسیدایە، هیچ لایەکیان متمانەیان بەوی تر نەماوەو پچڕان لە پەیوەندیی هەردوولا دروستبووە؛ ئەتوانین بڵێین زمانی هاوبەش نەماوە کە بە نیەتی نیشتمانی کێشەکان چارەبکرێت و کۆتایی بەسەردەمی دروستکردنی قەیرانی دارایی بهێنرێت.
 بەگشتی دۆخەکە لە ئاستی ناوخۆداو لەئاستی هەرێمی پێویستی بە گفتوگۆو لەیەک حاڵی بوون و گەرانەوەی متمانەی هاوبەشە هەیە؛ پێویستە بۆ تێپەڕبوونی ئەم قۆناغەی کێشمەکێشە کە مەترسی لەسەر چارەنوسی هەرێم دروستکردوە، “خەرەندێکی گەورە لەنێوان هەردوولا دروستبووە” چونی وەفدی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغداد هەوڵێکی زیرەکانەیە کە رێگەی دیالۆگ و گەڕانەوەی متمانە واڵاتر دەکات و رونی دەکاتەوە کە کێشەی هەرێم لە بەغدا چارەدەکرێت؛ پایتەختی وڵاتانی دەوروبەر برینەکە چارە ناکات.
لەم نێوەندەدا رێگەی دیبلۆماسیەتی هەردوو هێزە سەرەکیەکەی نێو حکومەت بەتایبەت یەکێتیی و پارتی ؛ ئاستی تێگەیشتنی دوولایەنە بۆ مەجلیسەکە زیاد دەکات، و زامنی متمانەی هەردوولایەنە، بەو پێیەی لەماوەکانی رابردوودا لە قەیرانی پێشووتری نێوان هەرێم و بەغداد؛ هەرکاتێک کورد یەک بووە حەکیمانە توانیویەتی رۆڵی کاریگەری خۆیان بگێڕێن لە ئاسایی کردنەوەو چارەکردنی کێشەکانی هەردوولا، کە تائەمرۆ بەو هەوڵانە زۆر دەرگای داخراوی نێوان هەردوولا واڵاکران. 
ئێستا خەڵکی کوردستان و موچەخۆران چاویان لە بەغدایە تا لەرێگەی چونی وەفدی کوردستان بۆ بەغدا؛ کۆتایی بەسیاسەتی سک هەڵگوشین بهێنرێت؛ هەر لەو نێوەندەشدا هەوڵەکانی وەفدی هەرێم و قوباد تاڵەبانی بێئاکام نەبوەو ئەنجامی باش بەدیهاتوە بۆ خەڵکی کوردستان کە بەگوێرەی دەستور و یاسا مافەکان زامن بکرێت.
 ئەوەی جێگەی سەرنجە وەفدەکەی هەرێم لە کۆشش و هەوڵی بەردەوام دەبێت لەگەڵ بەغدا تا کۆتایی بە چەقبەستوی بازاڕ بێنێت و دۆخی گوزەرانی خەڵک باشتر بکات، حەکیم ئەوکەسەیە کە ئەم دۆخە دژوارە تێپەڕبکات.

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP