قۆناغی نوێی حزبایەتی

رێبین عومەر
20:14 - 2023-09-17

قۆناغی نوێی حزبایەتی


رێبین عومەر 

دروشمی ئەم کۆنگرەیە، نوێگەری لە کاردا، واتە گۆڕانکاری لە جەوهەری حزبایەتی لەم سەردەمەداو گۆڕینی شێوەی حزبایەتیە لە ستراتیژی نوێدا. نوێگەریی لەکاردا پێویستی بە کەرەستەی تازەی بونیادنان هەیە، لە رابردوودا یەکێتی حزبێکی  فرە بەرەو چەند هێڵێکی جیاواز بووە کە لەژێر سەیوانێک کۆبوبونەوە.
 لە ئێستادا ئەم حزبە بەرەو  حزبێکی خاوەن قەراری سیاسی خۆی دەڕوات، کە دوور لە هەژموونی دەرەکی درێژە بەکارەکانی خۆی دەدات، ئیتر یەکێتی سەری بڕیاری خۆی دەبێت، خاوەن جەستەیەکی ساخڵەم دەبێت، لەم قۆناغەدا مەرکەزیەت زاڵ-دەبێت. 
بەو واتایە نا کە ببێتە حزبێکی دیکتاتۆر، بەڵکو ئەم حزبە خاوەن مێژوویەکی دیموکراسیە “ناتوانێت ببێتە حزبێکی نا دیموکراسی” کۆدەنگیی بڕیار واتە گەشەسەندنی دیموکراسی و پرەنسیپ بۆ یەکێتی.
رەخنەو رەخنە لەخۆگرتن دانامرکێتەوە بەڵکو گەشەدەکات، لەکۆدەنگیدا یەکێتیی خاوەن بڕیاری خۆیەتی. 
لە رابردوو هەندێک دوفاقی هەبوون و کاریگەریی نەرێنیان هەبوو لەسەر بارە گشتیەکە، لەسەردەمی مام جەلالدا یەکێتی خاوەن بڕیاری خۆیبوو، بوونی مام جەلال زامنی گەشەسەندنی خەبات بوو..
لە ئێستادا  توراسی مام جەلال دەستوری ئەم حزبەیە، یەکێتی جیاوازە لە حزبەکانی تر، چونکە لە دامەزراندنیەوە چەند هێڵێک بووە؛ بەڵام لە گەڕی نوێدا یەکێتیی سەیوانە بۆ کۆکردنەوەی بیرە جیاوازەکان لە بۆتەی یەکێتیدا وەک بزوتنەوەیەکی سیاسی و دیموکراسی و مەدەنی و کوردستانی، درێژەی رەوتەکەیە کە وابەستەی مێژووی خۆیەتی و حزبێکی پێشکەوتوخوازە. 
لە سەردەمی سەرۆک مام جەلال-دا یەکێتی خاوەن تیرازی نوێی خۆی بوو، خاوەن ستراتیژی کوردایەتی بوو، خاوەن بیری ئازادو مافی مرۆڤ و یەک قبوڵکردن بوو. 
لەم کۆنگرەیەدا سیاسەتی یەکێتی دووبارە دەچێتەوە سەر شاڕێگەی توراسی مام جەلال و شەمەندۆفێرەکە گەشتەکەی خۆی بەرەو ئامانجی خۆی دەخاتەوە رێی بەدیهێنان.

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP