غڕوری سیاسی و ئیداری

عبدالله حەساری
16:30 - 2024-01-27

غڕوری سیاسی و ئیداری
عبداڵلە حەساری
زۆربەی تاكی كورد بەدەست كێشەیەكەوە ئەناڵێنێ ئەوەش بوغرا بونە چی لە پۆستی سیاسی یاخود لە پۆستێكی حكومی ،كاتی هیچ
دەسەڵاتێكمان نیە یاخود پۆستێكمان وەر نەگرتوە باسی ناهەقی و گەندەڵی ئەكەین تا متمانەی خەڵكی بەدەست بێنین بۆ گەیشتن بە پلەوپۆست كاتی گەیشتنە ئەو پۆستە ئیتر توشی بوغرای سیاسی یاخود ئیداری ئەبین ئیتر ئەوەی وتومانە لە ڕابردو لەسەر گەندەڵی و ناهەقی بە مەهانەی ئەوەی بۆ ئەم سەردەمە نابێت ناگونجێ جێ بە جێ ناكەین ،لێرەدا دوو نمونە ئەهێنمەوە لەسەر پۆستێكی سیاسی و حكومی ،زۆرمان بینی بەدەیان عەریزەو واستە ناگەیشتینە لای لە حاڵەتێكدا بتبینیایە ئەیوت داواكاریكەت لەگەڵ یاسا ناگونجێ هەزار مەهانەی ئەهێنایەوە بەرێتی ئەكرد تەنها ئەوە بوو چێژی لە پارانەوە و هەوڵدانی تۆئەبینی بۆ بینینی جەنابیان تا وای لێ هات پۆستی سیاسی لانەما تەمەنا ئەكات یەكێك مەرحەبای بكات ،دڵنیابن هیچ پۆستێك تا سەر بۆ كەس نامێنێ بەڵام خۆشەویستی خەڵك و رێزیان تاسەر ئەمێنێ گەورەترین سەروەتە ،دووەم غڕوری ئیداری نمونەش حكومەتی هەرێمە زۆر بێ منەت بوو لە بەغدا رۆژێك گاڵتەیان بە عێراق ئەكرد ئەیانوت بەغدا موفلیسە تا وای لێ هات ئێمە موفلیس بوین خەریكی سواڵین لە بەغدا ئەوەش هەر رۆژەو مەهانەیەك ئەگرێت پێمان رۆژ بە رۆژ بەرەولەناو چون ئەچین وەك كاكی سیاسی ماڵ ومناڵی خۆیان جەوازی كاریبی و پارە لە بانكەكان هیچ كێشەیەكیان نیە كەی بیانەوێ ئەڵێن خوا حافیز پلانی دەرەكی نەیهێشت كورد ببێتە هیچ ،لە كۆتاییدا ناوی هیچ كەسم نەهێنا چونكە دڵنیام ڕۆژگار دادگاییان ئەكات ئەو كات قەڵەمەكەی ئێمەش رەحمیان پێ ناكات ،من جارێك نوسیم لەسەر سیاسی گەندەڵ توشی زیندان و زەرەری كومەڵێك مادیان كردم شوكڕی خوام لە ژیاندا ماوەم

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP