له راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی عیراق كه ئه‌مڕ‌ۆ 11-4-2022، بڵاویكردوه‌ته‌وه تێیدا هاتووه، له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردودا، 207 حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوه‌و 677 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕ‌اندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه.
راشیگه‌یاندووه، له ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا 1 كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیله‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه، له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له عیراق تائێستا، 2 ملیۆن و 322 هه‌زارو 81 كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه‌بوون و 2 ملیۆن و 289 هه‌زارو 201 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕ‌اندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه، كه ده‌كاته رێژه‌ی له 98.6%، هه‌روه‌ها 25 هه‌زارو 186 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP