دوای ململانێیه‌كی سه‌خت و به‌ئازار له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیدا شاعیری ناوداری عێراقی حه‌سه‌ب شێخ جه‌عفه‌ر كۆچی دواییكرد
یه‌كێتی گشتی نوسه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ 11ی نیسانی 2022 له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاندوه، پرسه‌و ماته‌مینی بۆ كۆچی دوایی شاعیری به‌توانای عێراقی حه‌سه‌ب شێخ جه‌عفه‌ر راده‌گه‌یه‌نن كه دوای ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیدا ئه‌مڕۆ كۆچی دواییكرد.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه، مه‌رگی حه‌سه‌ب شێخ جه‌عفه‌ری به زیانێكی گه‌وره بۆ ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی ناوبردوه، كه ئه‌زمونكارێكی گرنگ و شاعیرێكی داهێنه‌ر و نوسه‌رێكی ڕه‌سه‌ن و كه‌سایه‌تیه‌كی بێهاوتا بو.
حه‌سه‌ب شاعیر شێخ جه‌عفه‌ر له ساڵی 1942 له‌شاری عیماره له‌دایكبوه، ساڵی 1966 په‌یمانگای ئه‌ده‌بی گۆركی له مۆسكۆ ته‌واوكردوه و دواتر بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له ئه‌ده‌بیات وه‌رگرتوه، له ساڵانی 1970 تا 1974 سه‌رۆكی به‌شی ڕۆشنبیری ڕادیۆی به‌غدا بوه، هه‌روه‌ها ئه‌ندامی یه‌كێتی گشتی نوسه‌رانی عێراقی بوه، جگه له‌وه‌ش رۆڵێكی گرنگی له رۆژنامه‌نوسی عێراقیدا هه‌بوه و به‌شداری له‌چه‌ندین كۆڕی ئه‌ده‌بی و شیعری له ولاتانی عه‌ره‌بی و یه‌كێتی سۆڤیه‌تدا كردوه.
خاوه‌نی چه‌ندین كتێبه وه‌ك (خورمای خودا، باڵنده‌ی دار، سه‌ردانی خاتونی سۆمه‌رییه له‌ناو ئاوێنه‌ی دیواره‌كه‌یدا) له‌گه‌ڵ چه‌ندین كاری دیكه، جگه له‌وانه‌ش شاعیر چه‌ندین شیعری نوسه‌رانی روسیای وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی و له ساڵی 1983 خه‌ڵاتی ئاشتی سۆڤیه‌تی پێبه‌خشراوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP