هۆكاره‌كانى توشبوون بە پەتای خوێنبەربوون و نیشانەکانی

تەندروستی
09:40 - 2022-05-10

 وەڵامی چەند پرسیارێک دەداتەوە لەبارەی نیشانەکانی توشبوون پەتای خوێنبەربوون و چەند ڕێنمایەک لەباری خۆپارێزی لە پەتاکە دەدات بە هاوڵاتیان 

ماوەی چەند ڕۆژێكە پەتای (تای خوێنبەربوون) كە نەخۆشییەكی ڤایرۆسییە لە شارەكانی عێراق بڵاوبۆتەوە و تا ئێستا ١٠ كەس گیانیان لەدەستداوە و٩٨ كەسیش تووشبوون، لەچەند ڕۆژی ڕابردوشدا لە كەركوك حاڵەتێكی مردن تۆماركرا و تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند'' كە حاڵەتێكی گوماناوی هەیە و منداڵە و خەڵكی باشووری عێراقە.


هۆکاری سەرەکی نەخۆشییەكە لە ڕێگەی ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، مێژوی سەرهەڵدانیشی بۆ ساڵی 1944 لە جەنگی جیهانی دووەمدا دەگەڕێتەوە، هەوەها 40%ی ئەو كەسانەی تووشی دەبن رووبەڕووی مەرگ دەبنەوە.

هۆكارەكانی گواستنەوەی ڤایرۆسیی “تای خوێنبەربوون” بۆ مرۆڤ بریتیە له 

1- ئەگەر میشۆلەیەك یاخۆد گەنەیەك هەڵگری ڤایرۆسەكە بە مرۆڤەوە بدات، ئەوا مرۆڤەكە تووشی تای خوێن بەربوون دەبێت، یان مرۆڤ مێشۆلەكە بگرێت و بیكوژێت و خوێنەكەی بەر مرۆڤ بكەوێت ئەوا تووشی نەخۆشییەكە دەبێت.

2- ڤایرۆسەكە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، لە رێگەی سەربڕینی ئاژەڵی تووشبووەوە، كاتێك خوێنەكەی بەر مرۆڤ دەكەوێت، یاخۆد لە رێگەی خواردنی بەروبوومی ئاژەلی تووشبووەوە، بەڵام ئەگەرشیری ئاژەل باش بكوڵێندرێت ئەوا باشترە کەمتر ڤایرۆسی تێدا دەمێنیت، هاوكات گۆشتی ئاژەل بەهۆی كوڵاندنەوە ڤایرۆسەكەی تێدا نامێنێت، هەربۆیە پێویسته لە کاتی هەبوونی تەنها یەک نەخۆشیش دەبێت تەوایی خۆپارێزی و رێکاری تەندروستی بگیریتەبەر لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە.

هۆكارەكانی گواستنەوەی ڤایرۆسیی “تای خوێنبەربوون” لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤ (زۆر کەم باون)
1. لەرێگای بەرکەوتنی شلەوە واتا بەرکەوتنی شلەی توشبو بە بەرکەوتوو
2. رێگای سێکسەوە.
3. رێگای وەرگرتنی خوێن

باوترین و ناسراوترین جۆری تای خوێنبەربوون (ئیبۆلا)یە کە بۆتەهۆی مردنی ملیونان کەس لەسەرتاسەری جیهان و  و چەندین جاریش بڵاوبۆتەوە.

ڕێگاکانی دەستنیشانکردنی پەتاکە بریتیە لە پشكنینی جینی{ پی سی ئار} دڵنیادەبیتەوە لە تووشبوون بەم نەخۆشییە. 
  
بەپێ جۆری پەتاکە ئەگەرەکانی مردنی توش بوو دیاری دەکرێت و بەگشتی رێژەی مردنی بەرزە، ئەگەری چاکبوونەوەی هەیە، ئەگەر زووش دەستنیشانی نەخۆشییەکە بکرێت و چارەسەر بکرێت، ئەگەری چارەسەر و چاکبوونەوەی ئاسانە.

چارەسەری تای خوێنبەربوون چییە؟

تاوەکو ئێستا دەرمانێکی بنەڕەتی نییە دژی ئیبۆلا، بەڵام هەندێك دەرمان نیشانەکان کەمدەکاتەوە و ئێستا ڤاکسینی دژی ئیبۆلا هەیە. 

نیشانەكانی نەخۆشی تای خوێنبەربوون بریتیە لە

1- لە ماوەی سێ بۆ حەوت رۆژدا نیشانەكانی دەردەكەون و نەخۆشییەكە تایەكی بەرزی دەبێت، هەموو جەستەی مرۆڤ ئازاری دەبێت ، بەتایبەتر ئازاری پشت و مل، لەوانەیە نەخۆشەكە تووشی سكچوون و ڕشانەوە ببێت، لە قۆناغەكانی كۆتایشدا خوێن بەربوون دەستپێبکات.

2- دواتر نەخۆشەكە لە دەم و لووتییەوە خوێن بەردەبێت، پاشان لە پشتیشی پەڵەیەكی خوێن بەربوون دەردەكەوێت، لەوكاتەشدا دەبێت چارەسەر بكرێت.

 نیشانە سەرەتاییەکانیشی بریتین لە 
سەرئێشە 
تایەکی بەرز 
پشت ئێشە 
ئازاری جومگەکان 
سک ئێشە
ڕشانەوە 

جگە لەو نیشانانەی سەرەوە، ئەم نیشانانەی خوارەوەش باون:
سوربونەوەی چاوەکان 
سورهەڵگەرانی دەموچاو 
سوربونی قورگ 
پەڵەی سور لەسەر مەڵاژو
بۆی هەیە هەندێک کەس توشی زەردووش بن. 

ڕێگاكانی خۆپاراستن لە نەخۆشی تای خوێنبەربوون بریتیە لە 

1- دووركەوتنەوە لە سەربڕینی ئاژەڵ لە سەر شەقامەكان بە رێگەی نایاسایی و بەشوازێک دور لەڕێنمایی ڤینتەرنەری و تەندروستی.

2- ئەو كەسانەی گۆشت دەفرۆشن، دەبێت سەرجەم رێنماییە تەندروستییەكان پەیڕەوبكەن، وەك بەكارهێنانی دەستكێش و جلوبەرگی تایبەت، هاوكات بەكارهێنانی دەرمانی دژە مێروو، بۆ ئەوەی نزیك نەبنەوە لە ئاژەڵەكان، ئەو كەسانەش كە سەردانیان دەكەن بەمەبەستی كڕین دەبێت ئاگاداربن و زۆر نزیكی شوێنه پیسەكان نەكەون و بە وشیاریەوە مامەلە لەگەل گۆشتدا بكەن.

3- پێویستە مرۆڤ خۆی لەو ئاژەڵانە بەدوربگرێت، كە گەنەو مێشۆلەیان لە سەر لاشەی نیشتۆتەوە و خوێنی ئاژەلەكان دەمژن و دواتر بە مرۆڤەوە دەدەن و خوێنەكە بۆ مرۆڤ دەگوازنەوە.

دکتۆر تەها شێخ عومەر بەرزنجی پسپۆری کلینیکەل فارماسی/ ئەڵمانیا

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP