له‌ قه‌زاى خه‌بات و له‌سه‌ر كێشه‌ى نێوان دوو برا چواركه‌س كوژران

کوردستان
12:11 - 2022-05-14

قایمقامی قەزای خەبات ڕایدەگەیەنێت، كه‌ دوانیوەڕۆی ئەمرۆ لە گوندی كەوڕەبەنى سەربە قەزای خەبات لەسەر كێشەی زەوى و زار لە نێوان دوو برا شەڕ دروست دەبێت و به‌هۆيه‌وه‌ چوار كه‌س ده‌كوژرێت و يه‌كێكيش بريندار ده‌بێت

هه‌روه‌ها وتيشى كه‌ كێشه‌كه‌ كۆنه‌و ئه‌مڕۆ سه‌ريهه‌ڵداوه‌ته‌و و له‌ئێستادا ھێزە ئەمنیەكان لە شوێنی رووداوەكەن

هاوكات ته‌نها له‌م دوو رۆژه‌دا دووجار شهره‌ ته‌قه‌ له‌هه‌رێم درووست بووه‌ به‌هۆى كێشه‌ى زه‌وي و زاره‌وه‌, به‌جۆرێك دوێنى له‌ شارى سلێمان و به‌دياريكراوى شه‌قامى شه‌ست مه‌ترى شه‌ر له‌نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ له‌سه‌ر كێشه‌ى وه‌وي و زار درووستبوو كه‌ به‌هۆيه‌وه‌ يه‌كێك كوژرا و يه‌كێكيش برينداربوو

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP