هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ئاشكرایده‌كات له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا توركیا 53 گوندی تۆپباران كردوه و 40 تۆن مادده‌ی ته‌قه‌مه‌نیی له په‌لاماره‌كانی بۆ سه‌ر باكور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا و خۆرئاوای كوردستان به‌كارهێناوه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نیی هه‌سه‌ده بڵاویكرده‌وه، توركیا له ٢٤ سه‌عاتی ڕابردودا به ده‌یان گوند و شارۆچكه‌ی باكور و خۆرهه‌ڵاتی سوریای به‌چڕیی تۆپباران كردووه‌و ژیانی ده‌یان هه‌زار كه‌سی خسته مه‌ترسییه‌وه ، ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی ڕوبه‌رێكی به‌رفراوانی زه‌وییه‌كانی سوتاندووه.
هه‌سه‌ده رونیشیكرده‌وه، گونده‌كانی ناوچه‌ی شێراوای باشوری عه‌فرین تا مه‌نبه‌ج و كۆبانێ و گونده‌كانی عه‌ین عیسا، كه ڕوبه‌ر‌یان به 280 كیلۆمه‌تر مه‌زه‌نده ده‌كرێت كراونه‌ته ئامانج.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو توركیا له‌و بۆردومانه‌یدا 40 تۆن مادده‌ی ته‌قه‌مه‌نیی به‌كارهێناوه‌و 974 گوللـه تۆپ و هاوه‌نی ئاڕاسته‌ی ناوچه جیاجیاكانی باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا كردوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP