10 یاریزان له 2022 زۆرترین داهاتیان كۆكردۆته‌وه
ئاكؤ بيبانى
لیستی ئه‌و یاریزانانه‌ی له ساڵی 2022 زۆرترین داهایان كۆكردۆته‌وه له جیهان ئاشكرا كرا
1- لیونێل میسی ئه‌رژه‌نیتنی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی سه‌ر تۆپی یاریزانانی جیهانی گرتوه له به‌ده‌سهێنانی داهاتدا له ساڵی 2022 به جۆرێك یاریزانه ئه‌رژه‌نیتنیه‌كه كۆی داهاته‌كانی له ساڵی 2022 ، 130 ملیۆن دۆلار بووه به جۆرێك 75 ملیۆنی موچه‌كه‌ی بوه 55 ملیۆنیش وه‌ك داهاتی ریكلام .
2- له پله‌ی دووه‌میشدا لیبرۆن جه‌یمیسی یاریزانی به‌ناوبانگی ئه‌مریكی و یاریزانی (لۆس ئه‌نجلس لیكه‌رز ) دێت كه كۆی داهاته‌كانی له 2022 زیاتر له 121 ملیۆن دۆلار بووه ، یاریزانی ناوبراو 41 ملیۆن دۆلاری وه‌ك موچه وه‌رگرتوه ، كۆی داهاته‌كانی دیكه‌ی له رێگای ریكلامكردنه‌وه به‌ده‌ستهێناوه .
3- كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالیش به شێوه‌یه‌كی پیشه‌گه‌رانه مامه‌ڵه ده‌كات ، سه‌رباری زۆری ته‌مه‌نی به‌ڵام ئێستاش یه‌كێكه له یاریزانه به‌نرخه‌كانی جیهان و پله‌ی سێیه‌می ئه‌و یاریزانانه‌ی گرتوه كه داهاتێكی زۆریان كۆكردۆته‌وه ، دۆن له 2022 خاوه‌ن 115 ملیۆن دۆلار بووه ، به‌جۆرێك كه 60 ملیۆنی وه‌ك موچه وه‌گرتوه 55 ملیۆن دۆرلاریشی له رێگای جۆراو جۆر‌و به تایبه‌ت ریكلامكردنه‌وه به‌ده‌سهێناوه .
4- نه‌یمار داسیلڤای به‌رازیلی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی یه‌كێكه له‌و یاریزانانه‌ی كه خاوه‌ن داهاتێكی زۆر بوه‌وه ، ته‌نها پشتی به‌موچه نه‌به‌ستوه به‌ڵكو ریكلام كردنیش لای كوڕه به‌رازیلیه‌كه گرنگی زۆری هه‌یه و توانیوێتی له 2022 ببێته خاوه‌ن 95 ملیۆن دۆرلار ، 70 ملیۆن وه‌ك موچه و 25 ملیۆنیش داهاتی ریكلامه تایبه‌ته‌كانی بووه .
5- له پله‌ی پێنجه‌مدا ستیڤن كوری یاریزانی باسكه‌ی ئه‌مریكی و یانه‌ی گۆڵده‌ن سته‌یت ده‌بینرێت ، ئه‌و یاریزانه زیاتر له 92 ملیۆن دۆلار كۆی داهاته تاكه كه‌سیه‌كانی بوه وه‌ك موچه و ریكلامكردن، داهاتی ریكلامه‌كانی زیاتر بووه له موچه‌كه‌ی .
6- پله‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندیه‌كه‌ش بۆ كوره یاریزانی باسكه‌ی گۆڵدن ستیت كیفن دۆرانت بووه ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه 92 ملیۆن دۆلاری له موچه و ریكلامكردن ده‌سكه‌وته‌وه .
7- رۆجه‌ر فیدره‌ری یاریزانی تێنسی سه‌ر زه‌وی له پله‌ی حه‌وته‌مدایه به جۆرێك له 2022 زیاتر له 90 ملیۆن دۆرلار داهاتی بوه ، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له به‌ده‌ستهێنانی نازوناوه‌كان ده‌ستی كه‌وتوه كه‌متر له یه‌ك ملیۆن دۆلار بووه ، 89 ملیۆن دۆلاری سه‌رچاوه‌كه‌ی ریكلامكردن بوه .
8- كانیلۆ ئه‌لفارێز بۆكسێنه‌ری وڵاتی مه‌كسیك و جیهان له ساڵی 2022 كۆی داهاته‌كانی 90 ملیۆن دۆلاربووه ، خه‌ڵاتی ڕووبه‌ربونه‌وه‌كانی 85 ملیۆن دۆلار بووه ، هه‌روه‌ك 5 ملیۆنی داهاتی ریكلام بووه .
9- له پله‌ی نۆیه‌مدا تۆم برادی یاریزانی پێشووی تۆپی پێی ئه‌مریكی دێت كه سه‌رباری ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی 44 ساڵی تیپه‌ڕاندوه به‌ڵام كۆی داهاته‌كانی 83 ملیۆن و 90 هه‌زار دۆلار بووه ، 32 ملیۆنی وه‌ك موچه و 52 ملیۆن داهاتی ریكلام .
10 - له كۆتایی ریزبه‌ندی 10 یاریزانه به‌ناوبانگه‌كه جانیس ئه‌نتی تكۆ نمۆ یاریزانی باسكه دێت كه داهاته‌كه‌ی 80 ملیۆن و 80 هه‌زار دۆلار بوووه .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP