تەندروستی كەركوك ڕایگەیاند كی: لە دوو ڕۆژی رابردوودا 758 كەس بەهۆی كاریگەری خۆڵبارینەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەكان كراون.
دكتۆر ئازاد سابیر لێپرسراوی بەشی هەماهەنگی پزیشكییەكانی كەركوك ڕایگەیاند: بەهۆی كاریگەری ئەو شەپولی خۆڵبارینەوەی دووێنێ 623 كەس و ئەمڕۆش 135 كەس بەمەبەستی چارەسەركردن ڕەوانەی نەخۆشخانەكان كراون.
ئاماژهی بۆئهوهشكرد: تیمی پزیشكیان لەسەرجەم گەڕەكەكانی شارەكە بەهاوبەشی لەگەڵ تیمەكانی فریاكەوتن و بەرگریی پێكهێناوە بۆ حاڵەتە بە پەلەكان و زیاتر لە 100 ئەمبوڵانس لە ئامادەباشیدان بۆ ئەوەی تووشبوانی ههناسهتەنگی لە ماڵەكان بۆ نەخۆشخانەكان بگۆزانەوە.
ڕاشیگەیاند: ئەم شەپۆلە لە شەپۆلەكانی دیكە زۆر جیاوازە و حاڵەتی مەترسیدارمان هەیە، بەڵام حاڵەتەكان نەگەیشتوونەتە گیان لەدەستدان و زۆربەی ئەوانەشی سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
ههر لهو چوارچێوهیهدا، سەرچاوەیەك لە كەشناسی كەركوك ڕاگەیاند: كاریگەری خۆڵبارینەكە لەنێوەڕۆی ئهمڕۆوە كەمتر دەبێتەوە و تا شەو بە تەواوەتی شەپولەكە كۆتایی دێت و هۆشداریشدا لەوەی شەپۆلی نوێ لەڕۆژانی داهاتوو دروست بێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP