دووەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون لەهەرێم تۆماركرا

تەندروستی
20:29 - 2022-05-18

دكتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان لەلێدوانێكیدا بەدەنگی گەلی كوردستانی راگەیاند: ئەو حاڵەتە گومانلێكراوەی تای خوێنبەربوون كە ئەمڕۆ لەئیدارەی زاخۆ تۆماركرا، پۆزەتیف دەرچوو، ئەمەش دووەمین حاڵەتە كە لەهەرێمی كوردستان تۆمار بكرێت.
وەزیری تەندروستی هەرێم وتیشی: وەكو وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی كشتوكاڵ ڕێنماييه‌ تەندروستیەكانمان بڵاوكردۆتەوە بۆ كوشتارگەكان و هاوڵاتیان، بۆ ئەوەی بتوانرێت ڕێگری بكرێت لە بڵاوبوونەوەی ئەو پەتایە.
د.سامان بەرزنجی ئاماژەی بۆئەوەشكرد: رێژەی گیانلەدەستدان بەو پەتایە زۆر بەرزە، بەڵام وەك وەزارەتی تەندروستی لەنەخۆشخانەكان ئامادەكریمان كردووە بۆ چاودرێری كردنی ئەو كەسانەی تووشی ئەو پەتەیا دەبن، هەروەها خۆشبەختانە ئەو حاڵەتەی كە لەهەولێر تۆماركرا، چارەسەری بۆكراو پەتاكەی تێپەڕاندووە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP