سلێمانی.. به‌ ئاماده‌بونی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی و نێچیرڤان بارزانی خولێكی سه‌ربازیی قه‌ڵاچوالان ده‌رچوون

کوردستان
11:43 - 2022-05-22

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له‌سلێمانی پێشوازیكرد له‌ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌شداری كردن له‌ رێوره‌سمی ده‌رچووانی خولی 16ی سه‌ربازیی كۆلێژی قه‌ڵاچوالان .
له‌ رێوره‌سمه‌كه‌دا، هه‌ریه‌ك شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم و شۆرش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ و چه‌ندین لێپرسراوی باڵای حزبی و سه‌ربازیی پێشمه‌رگه‌و دژه‌ تیرۆر ئاماده‌بوون.
له‌رێوره‌سمه‌كه‌دا راگری كۆلێژی سه‌ربازیی قه‌ڵاچوالان، وتارێكی پێشكه‌شكرد .
بریاره‌ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ سلێمانی له‌ده‌باشان، له‌گه‌ڵ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی كۆببێته‌وه‌ و چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی گرنگ له‌ باره‌ی دۆخی هه‌رێم و عیراق تاوتوێ بكه‌ن .
بڕیاریشه‌ نێچیرڤان بارزانی به‌ جیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی و عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كۆببێته‌وه‌ .


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP