براندن پاركه‌ر، سه‌رۆك ئه‌ركانی هێزه هاوبه‌شه‌كان له هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش، رایگه‌یاند، داعش به‌رده‌وامه له پیلانه‌كانی بۆ ئه‌نجامدانی په‌لاماری نوێ بۆ سه‌ر گرتووخانه‌كان، به‌ڵام ژماره‌ی تیرۆریسته‌كانی ئه‌و گرووپه كه‌میكردووه‌و زیاتریش كه‌م ده‌كات و پێویسته فشاره‌كانی سه‌ر گرووپه‌كه زیاتر بكرێن .
وتیشی، متمانه‌یان به توانای حكوومه‌تی عێراق بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی گرووپه توندڕه‌وه‌كان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و گرووپانه له عێراق و هه‌موو شوێنێكی تر، ژیانی زۆرێك له خه‌ڵك ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه، كه به‌هۆی ئه‌و مه‌ترسییانه‌وه پێویسته هه‌ماهه‌نگییه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق به‌رده‌وام بێت.
راشیگه‌یاند، شكستهێنان به داعش و پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیانی عێراق بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ به ئه‌وله‌وییه‌تی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی ده‌مێنێته‌وه‌و شكسته‌كانی ئه‌م دواییه‌ی داعش‌یش به واتای ئه‌وه نییه، كه ئه‌و گرووپه هه‌وڵ بۆ گه‌ڕانه‌وه نادات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP