کۆمسیۆن: هیچ سکاڵایەک لەسەر کڕین و فرۆشتنی کارتی دەنگدان تۆمار نەکراوە

عێراق
10:24 - 2025-07-03


کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رەتیدەکاتەوە، هیچ سکاڵایەک لەسەر بابەتی کڕین و فرۆشتنی کارتی دەنگدان تۆمارکرابێت.
ئەندامێکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆن بە رۆژنامەی سەباحی گوتووە، خاوەنی هەر کارتێکی دەنگدان پێویستە لە رۆژی هەڵبژاردن خۆی ئامادەبێت بۆ ئەوەی بتوانێت دەنگ بدات، بۆیە بەتەنها  هەبوونی کارتێکی دەنگدان ناتوانرێت لە جیاتی هیچ کەس دەنگبدرێت. تاوەکو ئێستاش هیچ سکاڵایەک لەسەر هەبوونی حاڵەتی کڕین و فرۆشتنی کارتی دەنگدان تۆمارنەکراوە.
ئەندامەکەی کۆمسیۆن ئاماژەی بەوەشکردووە، کڕین و فرۆشتنی کارتی دەنگدان تاوانە، بەگوێرەی یاسای ساڵی 2018ی هەڵبژاردن. هەر کاندیدێک یان هاوپەیمانێتی و لایەنێکی سیاسی ئەنجامی بدات لە هەڵبژاردن دووردەخرێتەوە.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP