سەرۆك وەزیرانی
عێراق رایگەیاند، كاری هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە ئەیلولی 2026 لە عێراق
كۆتایی دێ، دووپاتیشی كردەوە هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا دەكرێت.
محەمەد شیاع
سودانی لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی BBC بەریتانی رایگەیاند، ئەركی هێزەكانی هاوپەیمانی
نێودەوڵەتیی نێودەوڵەتی لە مانگی ئەیلولی 2026 كۆتایی دێت و لەگەڵ وڵاتانی ناو
هاوپەیمانیەتییەكە گفتوگۆ دەكەن، بۆ ئەوەی پەیوەندییەكان بچێتە قۆناغی پەیوەندی دووانە.
سودانی
ئاشكراشیكرد، گرێبەستمان هەیە بۆ بنیادنانی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی تەواو، گرێبەستی
دیكەش ئەنجام دەدەن بۆ زامنكردنی ئاسایشی ئاسمانی عێراق.
وتیشی“عێراق
پشتی بە دیپلۆماسیەتێكی هێمن و هاوسەنگ بەستووە، مەترسییەكانی ناوچەكەشی بە هاوبەش
و دۆستەكانی گەیاندووە، لەگەڵ ئەوەشدا سازش لەسەر سەروەری وڵاتەكەمان ناكەین”،
سەرۆك وەزیرانی
عێراق دەشڵێت، عێراق پەیوەندیی باشی لەگەڵ ئەمریكا و ئێران هەیە.
وتیشی، “دوو
خولی گفتوگۆمان لەگەڵ ئەمریكا لە بەغدا ئەنجامداوە و خەریكی رێكخستنی خولی سێیەمین،
بۆ ئەوەی شێوەی پەیوەندییە ئەمنییەكانی نێوانمان دابڕێژینەوە بەپێی دەستوور و یاسا.
لەبەشێکی
دیکەی چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ BBC، سودانی جەختیکردەوە: “هەڵبژاردن دووپاتی رێگەی
دیموكراسی دەكاتەوە، پەیامێكی گرنگە بۆ ناوەوە و دەرەوەی عێراق، بۆیە سوورین لەسەر
ئەوەی هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا بكرێت”،
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP