لەدوای ئەوەی ڕۆژی سێشەمە، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
هاتوچۆی گشتی عیراق كاراكردنی سیسته‌می نوێی كامێرای راگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 24 سەعاتیدا
زیاتر له 10 هه‌زار سه‌رپێچی هاتوچۆى تۆماركراون.
لیوا عوده‌ی سه‌میر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆی عیراق
ڕایگەیاند: ده‌ستیان كردووه به جێبه‌جێكردنی پلانی هاتوچۆ و به‌رنامه‌ی زیره‌كی
هاتوچۆ له پارێزگای به‌غدا، پلانه‌كه‌ش ئه‌نجامی ئه‌رێنی به‌خۆیه‌وه بینیوه له رووی
پابه‌ندبونی هاوڵاتیان به ترافیكه‌كانی هاتوچۆ و كاركردن به‌گوێره‌ی یاسای هاتوچۆ.
ئاشكراشی كرد: هه‌زار و شه‌ش سه‌رپێچی ترافیك و
هه‌زار و 711 سه‌رپێچی به‌كارهێنانی مۆبایل و شه‌ش هه‌زار و 52 سه‌رپێچی نه‌به‌ستنی
پشتێنی سه‌لامه‌تی و هه‌زار و 263 سه‌رپێچی وه‌ستانی ئۆتۆمبێل له‌شوێنی قه‌ده‌غه
تۆماركراون، وتیشی كه كۆی گشتی سه‌رپێچیه‌كان گه‌یشتونه‌ته 10 هه‌زار و 32 سه‌رپێچی
.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP