ئێران له‌ 50%هەناردەی گازی شل بۆ عیراق کەمدەکاتەوە

عێراق
18:44 - 2025-07-01


ئێران هەناردەی گازی شلی بۆ وێستگەکانی کارەبای عیراق، لە چەند سەعاتی رابردوودا بە ڕێژەی زیاتر لە 50% کەمکردووەتەوە، ئەوەش توانای عیراقی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بە بڕی نزیکەی چوار هەزار مێگاوات کەمکردەوە.

وەزارەتی کارەبای عیراق  لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: "بڕیارەکەی ئێران وایکردووە توانای عیراق بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بە بڕی 3 هەزار و 800 مێگاوات کەم ببێتەوە. "

ئاشکراشی کرد: "بەشێک لە وێستەکانی کارەبا لە بەرهەمهێنان وەستاون، بۆیە وەک ڕێکارێکی کاتی هەوڵ دەدەن وێستگەکان بە زەیتی گاز بەگەڕ بخەنەوە، بەوەش هەوڵ دەدەن لەم وەرزی گەرمایە زۆرترین بڕی کارەبا بۆ هاووڵاتیان دابین بکەن."

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP