سەركردەی رەوتی نیشتمانی شیعەكان لە عیراق سەبارەت
بە گرووپە چەكدارەكان داوا دەكات سەرجەمیان چەك دابنێن و هەڵبوەشێندرێنەوە.
موقتەدا سەدر، سەركردەی رەوتی نیشتمانی شیعە
سووربوونی خۆی لەسەر بایكۆتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دووپات كردەوە
و پێداگری كرد لەسەر هەڵوەشانەوەی گرووپە چەكدارەكان و تەسلیمكردنەوەی چەكەكانیان، لەگەڵ ئەوەشدا باسی لە پێویستی بەهێزكردنی
سوپا و پۆلیس و سەروەری و سەربەخۆیی عیراق كردووەتەوە. هاوكات موقتەدا سەدر ئاماژەی
بەوەشدا، بە هۆی گەندەڵی و خەڵكی گەندەڵەوە، عیراق دواهەناسەكانی خۆی تاقی دەكاتەوە.
هەروەها موقتەدا سەدر لە وەڵامی یەكێك لە لایەنگرانی
خۆی لەبەرامبەر بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایگەیاندووە:
بە هەموو لایەك ڕادەگەیەنم كە هەتا ئەو كاتەی گەندەڵی هەبێت من بەشداری لە هەڵبژاردنێك
ناكەم كە لە بەرژەوەندی لایەنێك و پارتێكدا بێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP