ئاراز جه‌بار شاره‌زای بواری كه‌شناسی ده‌ڵێت: له‌مڕۆوه كاریگه‌ری خۆڵبارین له‌سه‌ر ناوچه‌كان نامێنێت، به‌ڵام له‌ماوه‌ی چه‌ندڕۆژی ئاینده‌دا به‌تایبه‌ت له‌كاته‌كانی شه‌و بۆ به‌ره‌به‌یان، جوڵه‌ی با چالاك ده‌بێت.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی كه‌شناسی ڕاشیگه‌یاندووه" له‌ئه‌نجامی كۆتاییهاتنی خۆڵبارین و نه‌مانی كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆ له‌سه‌ر ناوچه‌كانمان له‌مڕۆوه ئاسمانی هه‌رێم ساماڵ و ڕوون ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما زیاتر به‌جێگیری ده‌مێننه‌وه‌و، له‌هه‌ندێك ناوچه‌شدا كه‌مێك به‌رزبوونه‌وه تۆمارده‌كه‌ن.
جه‌ختی له‌وه‌شكردوه‌ته‌وه له‌ماوه‌ی چه‌ندڕۆژی داهاتووشدا به‌تایبه‌تتر له‌كاته‌كانی شه‌و بۆ به‌ره‌به‌یان، خێرایی با چالاك ده‌بێته‌وه له‌سه‌ر ناوچه‌كانی (پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌ی ڕاپه‌رین و ناوچه شاخاوییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگای هه‌ولێر).
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP