رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاووڵەی مەیمون ناگۆڕێت بۆ پەتایەكی جیهانی

جیهان
20:56 - 2022-05-26

بەرپرسێكی رێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕايگه‌ياند" ئاووڵەی مەیمون ناگۆڕێت بۆ پەتایەكی جیهانی.

عەبدولناسڕ ئەبوبەكر بەڕێوەبەری بەرنامەی خۆپارێزی و ئامادەسازی لەمەترسییە درمەكان لەنووسینگەی هەرێمایەتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی سەر بەرێكخراوی تەندروستی جیهانیی وتى: تائێستا گۆڕان لە نەخۆشی ئاووڵەی مەیمون رووینەداوە و نەشگۆڕاوە بۆ پەتایەكی جیهانیی و ئەوەشی لەجیهاندا دەبینرێت بڵابوونەوەی چەند حاڵەتێكی توشبوونە كەبەهۆی ڤایرۆسێكی دەگمەنەوەیەو رێكخراوەكە لەهەوڵدایە هۆكارەكانی سەرهەڵدانی ئەم حاڵەتانە لەو وڵاتانە ئاشكرا بكات كە ڤایرۆسەكە تێیاندا هەر نەبووە.

عەبدولناسڕ ئەبوبەكر لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا راشیگەیاند: ڤایرۆسەكە لەهەندێك لەوڵاتانی ناوەڕاست و رۆژئاوای ئەفریقیا جێگیر بووەو هەر ماوە ناماوەیەك لەوڵاتەكانی خۆی دەرئەكەوێت و وندەبێت، ئەوەشی بووە پاڵنەرمان بۆئەوەی تیشكێك بخەینە ئەو بابەتەو نەهێڵین پەتاكە زیاتر لەنێو هاووڵاتیاندا بڵاوببێتەوە، ئەو حاڵەتانە بوو كە لەئەفریقیا سەریانهەڵدا هۆكارەكەشی بوونی ئەو ئاژەڵانەیە كە ڤایرۆسەكە دەگوازێتەوەو پاشان دەركەوتنی ژمارەیەك حاڵەت لەهەندێك وڵاتی ديكه‌.  

روونیشیكردەوە نەوەكانی نەخۆشییەكە لەناوەڕاستی ئەفریقیادا یەكجار لەناوبەرن بەڵام لەوڵاتانی رۆژئاوای كیشوەرەكەدا كەمترە، باسیشی لەوەكرد كە رێكخراوەكە پێداگری لەسەر وڵاتانی جیهان كردۆتەوە لەسەر پێویستی  چاودێریكردنی نەخۆشییەكەو رێگریكردن لەتەشەنەسەندنی.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو كه‌لەسەر ئاستی جیهاندا تاوەكو 25ی ئایار 157 حاڵەتی توشبوو بەڤایرۆسەكە تۆمار كراوە، یەك حاڵەتیش لە 24ی ئایاردا لەئیمارات تۆمار كراوە، حاڵەتی زیاتریش هەیە لەوڵاتان لەنێویشیاندا لەناو كیشوەرەكەماندا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP