به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركوك، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه: تیمه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانی كه‌ركوك، توانیان تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیربكه‌ن، كه (چوارده) ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، تاوانێكی كوشتنی ئه‌نجامداوه‌و به‌ره‌و شاری هه‌ولێر هه‌ڵاتووه، له‌وبڕوایه‌دا بووه كه به‌هه‌ڵهاتن له‌پارێزگایه‌كه‌وه بۆ پارێزگایه‌كی دیكه، له‌سزا ڕزگاری ده‌بێت.
ڕاشیگه‌یاندووه، به پشتبه‌ستن به‌زانیاری هه‌واڵگریی، به‌شی هه‌واڵگریی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تێرۆ، لیژنه‌یه‌كی ئه‌منیی تایبه‌ت پێكهێندرا. فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كه وه‌رگیراو، دوای هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌شی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تاوانه‌كانی هه‌ولێر، توانراوه تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیربكرێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كاندا، تۆمه‌تباره‌كه دانی به‌وه‌داناوه، كه 14 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، تاوانێكی كوشتنی له‌شاری كه‌ركوك ئه‌نجامداوه‌و، پاشانیش هه‌ڵاتووه به‌ره‌و هه‌ولێر. له‌ئێستاشدا، ڕێكاره یاساییه‌كانی به‌رامبه‌ر گیراوه‌ته‌به‌رو، ووته‌كانی تۆماركراون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP