له سنوری چیای قه‌ره‌بۆتكی رۆژئاوای كه‌ركوك، ئۆپراسیۆنێكی چڕی هاوبه‌شی هاوپه‌یمانان و سوپا و پێشمه‌رگه بۆ سه‌ر پاشماوه‌كانی داعش ده‌ستیپێكرد .
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئۆپراسیۆنه‌كه به به‌شداری هێزه‌كانی دژه‌تیرۆرو سوپای عێراق و تیمێكی تایبه‌تی فه‌ره‌نسا و هێزی خۆبه‌خشی ی.ن.ك ئه‌نجام ده‌درێت.
غازی فه‌یسه‌ڵ فه‌رمانده‌ی خۆبه‌خشی ی.ن.ك له سنوری چیای قه‌ره‌چوخ، به كه‌ناڵی كه‌ركوكی راگه‌یاند، به‌پێی زانیارییه‌كانی هێزه خۆبه‌خشه‌كه‌ی ی.ن.ك، تاقمی تیرۆریستی داعش له‌مانگی ڕابردووه‌وه تاكتیكی خۆشاردنه‌وه‌ی گۆڕیوه‌و ده‌یانه‌وێ به‌نوێترین شێواز خۆیان بشارنه‌وه، به‌ڵام له‌به‌رده‌ستی هێزه پۆڵاینه‌كه‌ی یه‌كێتی و هێزه عێراقیه‌كان و هاوپه‌یمانان ده‌ربازیان نابێت، بۆیه ده‌رئه‌نجام سه‌عاتی 8ی به‌یانی ئه‌مرۆ به سه‌رپه‌رشتی هێزه‌كانی فه‌ره‌نسا و دژه تیرۆری عێراق و سوپای عێراق، ئۆپراسیۆنێكی هاوبه‌ش ده‌ستی پێكردوه، به‌مه‌به‌ستی له‌ناو بردنی جبه‌خانه‌كانی داعش له‌و سنوره كه له رابردوودا له‌لایه‌ن هێزی خۆبه‌خشی یه‌كێتی و فه‌ره‌نسییه‌كانه‌وه دۆزرابونه‌وه، هه‌روه‌ك له‌گه‌ڵ ته‌قاندنه‌وه و خاپور كردنی كۆمه‌ڵێك مۆڵگه‌و تونێلی داعش .
له ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی ئه‌مرۆدا زیانی گه‌وره به‌جبه‌خانه‌كانی داعش گه‌یه‌نراوه و ژماره‌یه‌ك تیرۆرستیش كوژراون .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP