زانایان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ئه‌و تیشكانه‌ی له تۆڕه‌كانی "وای فای"یه‌وه ده‌رده‌چن، كه‌مترین كاریگه‌ری له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ هه‌یه، به‌ڵام كه‌ڵه‌كه‌بوون و دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م كاریگه‌رییه ڕه‌نگه ببێته هۆی هه‌ندێك كێشه‌ی ته‌ندروستی، به‌و پێیه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر سروشتی كاری ئه‌ندامه‌كانی له‌ش ده‌بێت .
بۆیه پزیشكان ئامۆژگاری ده‌كه‌ن تا ده‌توانرێت مرۆڤ كه‌مترین ماوه له ژێر كاریگه‌ری تۆڕی وای فای دا بمێنێته‌وه .
لێره‌دا دیارترین زیانه‌كانی (وای فای) له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ باسده‌كه‌ین: ئه‌گه‌ری تووشبوون به خوێن مه‌ین زیاد ده‌كات
ئه‌و تیشكه‌ی كه له‌لایه‌ن تۆڕه‌كانی "وای فای"ه‌وه ده‌رده‌چێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر خوێنبه‌ره‌كانی مرۆڤه‌كان ده‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری هه‌یه ببێته هۆی فشار بۆ كه‌لله‌سه‌ر و مرۆڤ له تووشبوون به جه‌ڵته‌ی مێشك زیاتربكات و
توانای سێكسی لاواز ده‌كات.
له‌نێو ئه‌و زیانانه‌ی كه ڕه‌نگه وای فای بۆ سه‌ر پیاوان هه‌یبێت ، كه‌مبوونه‌وه‌ی توانای سێكسیه، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی مردنی 20%ی خانه زیندووه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ.
زیادبوونی بێهێزی و ماندوێتی
تۆڕی وای فای كاریگه‌ری له‌سه‌ر زۆر كه‌س هه‌یه، به‌و پێیه‌ی هه‌ستی ماندوێتی و بێهێزی و به‌رده‌وام پێویستی به خه‌واڵوویی زیاد ده‌كات، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی خراپی ئه‌دای گشتی جه‌سته،و زیادبوونی هه‌ستی بێباكی، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر توانای ئه‌نجامدانی چالاكییه‌كان ده‌بێت و مرۆڤ دووچاری ته‌مه‌ڵی ده‌كات.
مه‌ترسی “وای فای” بۆ وه‌رزشوانان: ئه‌و ڕاهێنانه‌ی كه وه‌رزشه‌وان ئه‌نجامی ده‌دات پێویستی به ئۆكسجینی زیاتره بۆ ئه‌وه‌ی بگاته مێشك،به‌ڵام كاتێك به‌رده‌وام ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری وای فای ئۆكسجینی كه‌متری پێده‌گات و ئه‌گه‌رهه‌یه توشی جه‌ڵته‌ی مێشك بێت .
وای فای كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌شه‌كردن هه‌یه: توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن ده‌زگای پاراستنی ته‌ندروستی له به‌ریتانیا ئه‌نجامدراوه، گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه وای فای ڕێگری ده‌كات له گه‌شه‌ی مرۆڤ و ڕووه‌كه‌كان به یه‌كسانی، چونكه ئه‌و تیشكانه‌ی لێی ده‌رده‌چێت ڕێگری له گه‌شه‌ی مرۆڤ و ڕووه‌كه‌كان ده‌كات.
ئاماده‌كردنى/ كه‌میله عوسمان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP