جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و بڕیارانه‌ی دادگای فیدراڵی عێراق به‌رامبه‌ر نه‌وت و گازی هه‌رێم ده‌ریكردوون، ئه‌گه‌ر هه‌رێم هه‌وڵنه‌دات به گفتووگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ریان بكات، ئه‌وا گرفتی گه‌وره‌یان بۆ هه‌رێم به دواوه ده‌بێت .
په‌رله‌مانتار مه‌لا كه‌ریم شكور له‌لێدوانێكیدا بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا، له باره‌ی ئه‌گه‌ری ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی به كۆمه‌ڵی په‌رله‌مانتارانی ڕه‌وتی سه‌در له په‌رله‌مانی عێراق، وتی: مه‌سه‌له‌كه به كارتی فشارده‌بینم، چونكه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق پێویستی به پێشنیازی سه‌رۆك وه‌زیران و ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆك كۆمار و ده‌نگدانی 50 كۆ یه‌كی په‌رله‌مانتارانه، یاخود پێویستی به پێشنیازی یه‌ك له‌سه‌ر سێی په‌رله‌مانتاران و ده‌نگدانی 50 كۆ یه‌كی په‌رله‌مانتارانه، ئه‌مه میكانیزمی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانه به‌پێی ده‌ستور."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP