كه‌شناسی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق رایگه‌یاند، عێراق له‌ئێستادا له ژێر كاریگه‌ری دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رمای وه‌رزدایه و هیچ ڕاپۆرتێك نیه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه له چه‌ند ڕۆژی داهاتودا شه‌پۆلی تۆز و خۆڵ جارێكی دیكه سه‌رهه‌ڵبداته‌وه.
عامر ئه‌لجه‌بری، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق، رایگه‌یاندوه: جوڵه‌ی با له ناوچه‌ی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق له كاتژمێره‌كانی داهاتودا له باكوری ڕۆژئاوا سوك تا مامناوه‌ند ده‌بێت، خێراییه‌كه‌ی 10 بۆ 20 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا ده‌بێت و له 30 بۆ 40 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا چالاك ده‌بێت، هه‌روه‌ها پله‌كانی گه‌رما له هه‌رێمی كوردستان ورده ورده كه‌م ده‌بنه‌وه و بای باكوری رۆژئاوا له 10 بۆ 20 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێَكدا ده‌مێنێته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی خێرایی باوه له هه‌ندێك ناوچه‌دا كه‌مێك به‌رزبونه‌وه‌ی خۆڵ ده‌بێت، به‌ڵام هیچ كاریگه‌رییه‌كی نیه و هیچ ڕاپۆرتێكی نوێ نییه كه ئاماژه به به‌رزبونه‌وه‌ی خۆڵ بكات به‌مزوانه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP