له هه‌ردو پارێزگای به‌سره و زیقاڕ، خۆپیشاندان به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تی له‌كه‌می خزمه‌تگوزاریی و نه‌بونی دامه‌زراندن بۆ ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگاكان ئه‌نجامدرا .
به‌یانی ئه‌مڕۆ ده‌یان ده‌رچوی زانكۆ و په‌یمانگاكان خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییان له پارێزگای زیقاڕ ئه‌نجامدا و ژماره‌یه‌ك رێگای سه‌ره‌كی پارێزگاكه‌یان داخست له‌وانه‌ش پردی نه‌سڕ و زه‌یتونه و ناوه‌ندی شاره‌كه .
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هاوڵاتیانی قه‌زای سه‌ید ده‌خیلی رۆژهه‌ڵاتی شاری ناسڕیه، خۆپیشاندانێكیان له ناوه‌ندی قه‌زاكه ئه‌نجامدا و داوای ده‌ركردن و دورخستنه‌وه‌ی قائیمقامی قه‌زاكه‌یان كرد، هۆكاره‌كه‌شی بۆ خراپی ئاستی خزمه‌تگوزاریه‌كان ده‌گه‌ڕێننه‌وه .
هه‌ر به‌یانی ئه‌مڕۆ له پارێزگای به‌سره، كارمه‌ندانی گرێبه‌ستی پاڵاوگه‌ی نه‌وتی شوعه‌یبه گردبونه‌وه‌ی ناڕه‌زاییان ئه‌نجامدا و رێگای سه‌ره‌كی هاتوچۆیان بۆ كۆمپانیای نه‌وتی باشور داخست و داوایانكرد، بكرێن به فه‌رمانبه‌ری هه‌میشه‌یی.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP