سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی: پێویسته سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه‌كان له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراقدا به‌شداربن.
وتيشى : پێویسته لایه‌نه‌كان به ئاڕاسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هه‌نگاو بنێن.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو یه‌كێتی كار بۆ بنیادنانی وڵاتێكی ئاوه‌دان ده‌كات و پێویسته جیاوازییه‌كانمان بخه‌ینه خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانه‌وه .
سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی باسى له‌وه‌شكرد كه پێویسته پێكه‌وه شان بده‌ینه به‌ر راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه چاره‌نووسسازه نیشتمانییه‌كان و پێویسته هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزار چڕبكرێنه‌وه
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP