هێزه‌كانی روسیا نزیك ده‌بنه‌وه له كۆنترۆڵكردنی شارێكی دیكه‌ی ئۆكرانیا ئه‌ویش دواى مانگێك له روبه‌ڕوونه‌وه له‌گه‌ڵ سوپای ئه‌و وڵاته.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ سوپای روسیا 85 له‌سه‌دی شاری سێڤرۆدۆنێستكی ئۆكرانیای كۆنترۆڵكردووه‌و له‌ئێستادا هێزه‌كانی ئۆكرانیا، ئه‌و به‌شه‌ی شاره‌كه له‌ژێر كۆنترۆڵیان ماوه‌ته‌وه‌و له سه‌نگه‌ره‌كانی ژێر كارگه‌ی ئازۆت، بۆ به‌رهه‌مه كیمیاییه‌كان به‌رگری له‌و هاوڵاتیانه‌ی شاره‌كه ده‌كه‌ن كه ئه‌و كارگه‌یه‌یان وه‌ك په‌ناگه‌یه‌ك به‌كار هێناوه.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له‌وه‌شده‌كه‌ن، به‌هۆی بۆردومانه به‌رده‌وامه‌كانی سوپای روسیاوه زیانێكی زۆر گه‌وره به‌ر شاره‌كه كه‌وتووه و ژێرخانی وێران بوو و له‌ئێستاشدا به‌شێك له سه‌ربازانی ئۆكرانیا و هاوڵاتیان به‌شێوه‌یه‌كی كاتیی خۆیان سه‌نگه‌ره‌كانی ژێر كارگه‌ی ئازۆت بۆ به‌رهه‌مه كیمیاییه‌كان په‌ناداوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه لۆید ئۆستن وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند، واشنتۆن كار ده‌كات بۆ دابینكردنی چه‌كی قورس بۆ ئۆكرانیا و ناتوانێت سه‌باره‌ت به‌دۆخی ئه‌و وڵاته ته‌نها ته‌ماشه‌كاربین.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP