ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌ی سودانی و بلینكن ئاشكرا كرا

جیهان
19:46 - 2024-04-15


نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگه‌یاند، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەوه‌ و گفتوگۆیان لەبارەی بابەتی ئابوری و هەلی وەبەرهێنانی کۆمپانیا ئەمریکییەکان کرد، بە تایبەتی لە بواری وزەو فراوانکردنی هاوبەشی ئەمریکا لەگەڵ کەرتی تایبەتی ئەمریکا.

نوسینگەی سەرۆک وەزیران له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا  ئاماژەی بۆئەوەشکردوە:"لە کۆبونەوەکە جەخت لە لێکتێگەیشتنی هاوبەشی زۆربەی دۆسییەکان کرایەوە، هەروەها هەردولا جەختیانکردەوە لەوەی پابەندی بە رێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی رێگای گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی داهاتوی نێوان عێراق و ئەمریکایە.

ئه‌وه‌شیخستوه‌ه‌ته‌ڕو كه‌ :"لە کۆبونەوەکەی سودانی و بلینکن باس لە گرنگترین دۆسیەکانی ناوچەکە کرا، بە تایبەتی دۆخی غەززە، لەو بارەیەوە سەرۆک وەزیرانی عێراق هەوڵێستی عێراقی لە رەتکردنەوەی دوژمنایەتی دوبارەکردەوە و وتی، "پێویستە هەوڵەکان یەکبخرێن بۆ رێگەگرتن لە فراوانبونی ئاڵۆزی و ناکۆکییەکان."
 
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌:"لە بەرامبەردا ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، پشتیوانی لە بونی عێراقێکی بەهێز و دیموکرات دەکەن، هەروەها پاڵپشتی لە هەوڵەکانی سەقامگیری هەرێمی و نێودەوڵەتی و هەنگاوەکانی عێراق لە بنیادنانی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ دەکەن."

 
هه‌روه‌ك ئەنتۆنی بلینکن پشتیوانی واشنتنی بۆ گەشەپێدان و چاکسازیی و هه‌نگاونان بە ئاڕاستەی وەبەرهێنانی غاز و پەرەپێدانی کەرتی وزە و ژێرخانی ئابوری  له‌ عێراق ده‌ربڕیووه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP