سوریا.. هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستگیركردنی گه‌وره‌ تیرۆریستێك راده‌گه‌یه‌نێت

جیهان
11:23 - 2022-06-16

هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ده‌ستگیركردنی گه‌وره‌ تیرۆریستێكی داعش له‌ سوریا راده‌گه‌یه‌نێت

له ‌راگه‌یه‌ندراوێكدا هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش رایگه‌یاندووه‌، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌میانه‌ی به‌ڕێوه‌چونی ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی له‌ سوریا، گه‌وره‌ تیرۆریستێكی داعش ده‌ستگیركراوه‌، كه‌ پسپۆڕی بواری دروستكردنی بۆمبوه‌.

رونیشیكردوه‌ته‌وه‌، ئۆپراسیۆنه‌كه‌ به‌پلانێكی وردو چڕو ئه‌نجامدراوه‌، به‌و پێیه‌ی مه‌ترسی ئه‌وه‌ هه‌بوو زیان به‌ هاوڵاتیان بگات له‌كاتی ئۆپراسیۆنه‌كه‌دا ، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ نه‌ هیچ زیانێك به‌ هاوڵاتیان نه‌ به‌ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان نه‌گه‌یشتووه‌

پێشتریش  به‌رپرسانی بالای وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا كوشتنی ئه‌بو ئیبراهیم قوره‌یشی كه‌سی یه‌كه‌می تاقمی تیرۆریستی داعش له‌ باكوری رۆژئاوای سوریا راگه‌یاند.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP