سەرۆک بەرھەم پێشوازیکرد لە وه‌فدێکی پەرلەمانتارانی سەربەخۆ

عێراق
21:43 - 2022-06-16



د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی حوزەیرانی 2022 لە کۆشکی سەلام لەبەغدا پێشوازیکرد لە وه‌فدێکی پەرلەمانتارانی سەربەخۆ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

لەدیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی ھەلومەرجی سیاسی و ئەو ئالێنگارییانەی رووبەڕووی وڵات دەبێتەوه‌ لەم قۆناغەی ئێستادا و جەختکرایەوە لە پێویستی کارکردن بۆ پتەوکردنی سازان و یەکڕیزی و رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگ و کێشەکان بەگیانی بەرپرسیارێتی و نیشتمانی و پێشخستنی بەرژەوەندی ھاووڵاتیان و باشترکردنی بژێوی ژیان و ھێنانەئارای داوا رەواکانی خەڵک و بەرقەرارکردنی ئاسایش و ئارامی و چەسپاندنی مەرجەعیەتی دەوڵەت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP