بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 22-6-2022 زه‌مینله‌رزه‌یه‌كی بەهێز بە گوڕی 6.1 پلە بە پێوەری ڕێختەر له ناوچەی خوست لە باشوری ئەفغانستانی دا‌و بە پێی ئامارە سەرەتاییەكان زیاتر لە 130 كەس گیانیان لە دەستداوە و 250 دیكه‌ش برینداربوونه‌و بە دەیان خانوو و بیناش خاپوور و رووخاون.
ئاژانسی كۆنترۆڵكردنی کارەساتەکانی ئەفغانستان رایگەیاند، لە سه‌عاته‌کانی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ زه‌مینلەرزەیەک بە گوڕی ٦.١ پلە بە پێوەری ڕێختەر بەشێک لە ناوچەکانی ئەفغانستان و پاکستانی هەژاند و لانیکەم ١٣٠ کەس لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەكه گیانیان لەدەستداوه.
هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی رووپێویی جیۆلۆجی ئه‌مریكاش رایگه‌یاند، زه‌مینله‌رزه‌كه له دووریی 44 كم له شاری خوست له باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان روویداوه و قووڵییه‌كه‌ش 51 كم.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، ناوەندی زه‌منیلەرزانیی ئه‌وروپایی لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، زه‌مینله‌رزه‌كه له دووریی زیکەی 500 کیلۆمەتر، 119 ملیۆن کەس لە پاکستان و ئەفغانستان و هیندستان هەستیان پێکردووە.
پێدەچێت ئاماری قوربانیان ڕوو لە زیادبوون بكات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP