ژمارەی ئەو كەسانەی لە زهمینلەرزەكەی ئەمڕۆ گیانیان لە دەستداوە گەیشتە 920 كەس و 620 كەسیش برینداربوون.
لهو بارهیهوه، مەولەوی شەرەفەدین موسلیم بەرپرسی كاروباری ڕووداوە سروشتییەكانی ئەفغانستان ڕایگەیاند: بە پێی ئامارەكان تا ئێستا 920 كەس بە هۆی زهمینلهرزهكهی ئەمڕۆوە گیانیان لە دەستداوە.
مەولەوی ڕاشیگەیاندووە كە 620 كەسیش برینداربوون كە لەئێستا چارەسەری پزیشكیان بۆ دەكرێت.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەكی بەهێز بە گوڕی 6.1 پلە بە پێوەری ڕێختەر شاری خوست لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستانی هەژاند و تا ئێستا 920 كەس گیانیان لەدەستداوە و 620 كەسیش بریندار بوون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP