هاوپه‌یمانیی فه‌تح كه به‌شێكی سه‌ره‌كییه له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان پێشبینی ده‌كات دوای جه‌ژنی قوربان لایه‌نه سیاسییه‌كان بگه‌نه ڕێككه‌وتن بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و كرانه‌وه‌ی سیاسی.
زه‌ینه‌ب موسه‌وی، ژنه په‌رله‌مانتار له هاوپه‌یمانیی فه‌تح له لێدوانێكیدا رایگه‌یاند، شێوازی نوێی هاوپه‌یمانی سیاسی وه‌رچه‌رخانێكی نوێی به‌خۆیه‌وه بینیوه، چونكه لێكتێگه‌یشتنی سه‌ره‌تایی له نێوان چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و ئه‌و لایه‌نانه‌ی دیكه‌دا هه‌یه كه زۆرترین كورسییان هه‌یه."
ناوبراو پێشبینی كرد "له دوای جه‌ژنی قوربان كرانه‌وه‌یه‌كی سیاسی به‌ره‌و پێكهێنانی حكومه‌تێكی زۆرینه‌ی نیشتمانی ڕووبدات، چونكه ئێستا چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی گه‌وره‌ترین فراكسیۆنه له په‌رله‌ماندا، به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی جێگره‌وه‌كانی په‌رله‌مانتارانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی سه‌دری سوێندی یاساییان خوارد."
به پێویستیشی زانی، ده‌ستبكرێت به پرۆسه‌یه‌كی سیاسی نوێ كه له‌گه‌ڵ خواسته‌كانی گه‌لی عێراقدا بگونجێت و چیتر بنبه‌ستی سیاسی به‌رده‌وام نه‌بێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP