شه‌وی ڕابردوو له‌شاری به‌غدا، باوكێك ئاگری له‌خۆی و دوومنداڵی به‌رداو، به‌هۆیه‌وه، خۆی و منداڵێكی گیانیان له‌ده‌ستداو، ئه‌وی دیكه‌ش ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كراوه. به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، شه‌وی ڕابردوو، له‌ناوچه‌ی ڕه‌شادی ڕۆژهه‌ڵاتی شاری به‌غدا، باوكێك له‌نێو ماڵه‌كه‌ی خۆیان، ئاگری له‌جه‌سته‌ی خۆی و دوو منداڵی به‌رداوه. به‌هۆی ئه‌و ڕووداوه‌شه‌وه، باوكه‌كه‌و یه‌كێك له‌منداڵه‌كانی گیانیان له‌ده‌ستدا، ئه‌ومنداڵه‌ی دیكه‌ش، كه ته‌مه‌نی ته‌نیا 5 ساڵه، به‌هۆی زۆریی ڕێژه‌ی سووتانی جه‌سته‌یه‌وه، ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كراوه‌و دۆخی ناجیگیره. سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌شكردووه، دایكی منداڵه‌كان له‌كاتی ڕووداوه‌كه‌دا له‌ماڵ نه‌بووه‌و، له‌شاری حلله بووه. له‌وكاته‌دا باوكه‌كه ئه‌وتاوانه‌ی ئه‌نجامداوه. كه به‌هۆیه‌وه خۆی و منداڵێكی گیانیان له‌ده‌ستدا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP